Accessibility links

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە دەدات


دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی عەرەبی سوننە عێراقی، لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە، دوای سکاڵای پەرلەمانتارێک و تۆمەتبارکردنی بە "ساختەکردنی " نوسراوێک.

دادگاکە ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە لە ماڵپەڕەکەی بڵاوی کردەوە دەڵێت " دادگا کۆتایی بە ئەندامێتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرن، محەمەد ڕێکان حەلبوسی هێنا، و هەروەها کۆتایی بە ئەندامێتی پەرلەمانتار لەیس مستەفا حەمود ئەلدلێمی هێنا لە ڕێکەوتی ئەمڕۆوە."

دادگاکە داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات کە پابەندی بڕیارەکەبن.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی تایبه‌ته‌ به‌دۆسێی ته‌زویر و ساخته‌كاری تایبەت بە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لەیس دلێمی ئەندامی پەرلەمان و ئەندامی هاوپەیمانی تەقەدومی خودی حەلبوسییە پێشتر نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌واژۆی حه‌لبوسی بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ڵام پاشان سكاڵای تۆماركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه‌ ساخته‌یه‌ و خۆی نوسیویەتی و هه‌ر خۆشی واژۆی له‌سه‌ركردوه‌.

حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم کە لە مانگی 9 ی ساڵی 2018 وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا، هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێکی لەسەر بڕیارەکەی دادگا نەداوە.

XS
SM
MD
LG