Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور نیگەرانی لەمەڕ هەڵمەتەکانی لەشکری ئیسرائیل لە گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە دەردەبڕن.


نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور ڕۆژی چوارشەممە نیگەرانیان دەربڕی دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە. هەردوو رێخراوەکە داوای پاراستنی ژیانی هەزاران نەخۆش و هاووڵاتیانی سڤیل دەکەن.

هێزەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی چوارشەممە چوونە ناو نەخۆشخانەی ئەلشیفا و ئەو شوێنەیان کردە ئامانج کە دەڵێن ناوەندێکی فەرماندەیی گروپی حەماسە لە تونێلەکانی ژێر ئەو شوێنەی کە نەخۆشەکان و خەڵکی سڤیل بەهۆی شەڕی توندەوە پەنایان بۆ بردووە.

لەو بارەیەوە مارتن گریفیتس سەرۆکی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە پێشتر تویتەر بوو گوتی من بەهۆی ئەو هەواڵانەی کە باس لە هەڵمەتە سەربازییەکان دەکەن بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە غەززە شۆک بووم.

مارتن گریفیتس گوتیشی Îپاراستنی منداڵانی ساوای تازە لە دایک بوو, نەخۆشەکان و هەروەها کارمەندانی پزیشکی و هەموو هاووڵاتیانی سڤیل دەبێت لەسەر و هەموو نیگەرانییەکانی دیکە بن."

گریفیتس لە لێدوانێکی جیادا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو تێدەگات لەوەی ئیسرائیل دەیەوێت سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بدۆزێتەوە، بەڵام هاوکات گریفیتس سوریش بوو لەسەر ئەوەی کە هیچ بیانوویەک نییە نەخۆشخانەکان بکاتە گۆڕەپانی شەر.

XS
SM
MD
LG