Accessibility links

ڕازڵن کارتەر هاوسەری جیمی کارتەر لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات


خانمی یەکەمی پێشووی ئەمەریکا ڕازڵن کارتەر لە تەمەنی 96 ساڵێدا کۆچی دوایی کرد. ڕازڵن نزیکترین ڕاوێژکاری جیمی کارتەر بوو لە ماوەی یەک خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و چوار دەیەی دوای ئەوە وەک خێرخوازی جیهانی.

سەنتەری کارتەر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی بیرچوونەوە و تێکچوونی باری تەندروستی کۆچی دوایی کرد.

جیمی کرتەر و ڕازڵن کارتەر زیاتر لە 77 ساڵە هاوسەرگیریان کردووە کە هەردووکیان بە "هاوبەشییەکی تەواو" وەسفیان کردووە. بە پێچەوانەی زۆرێک لە خانمە یەکەمەکانی پێشوو، ڕازڵن کارتەر لە کۆبوونەوەکانی ئەندامانی کابینەتدا دادەنیشت و لەسەر پرسە مشتومڕاوییەکان قسەی دەکرد و نوێنەرایەتی هاوسەرەکەی دەکرد لە گەشتەکانی دەرەوەدا.

یاریدەدەرانی سەرۆک کارتەر هەندێک جار - بە شێوەیەکی تایبەت - بە "هاوسەرۆک" ناویان دەبرد.

جیمی کارتەر و ڕۆزڵن هاوسەری بە دوو کەسی خێرخواز دادەنرێن، هەتا ساڵی 2020 یش هەفتەی یەک جار هەردووکیان کاری خۆبەخشیان لە ڕێکخراوی هابیتات بۆ مرۆڤایەتی دەکرد. ئەم ڕێکخراوە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە کە هاوکاری خەڵکی دەکات لە ئەمەریکا و وڵاتانی تر بۆ دروستکردنی نیشتەجێگا بۆ خۆیان.

XS
SM
MD
LG