Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە سنووری نێوان کەنەدا و ئەمەریکا دوو کەس دەکوژرێن


پاش تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێک لەسەر سنوری نێوان کەنەدا و ئەمەریکا و لە نیاگرا فاڵس هەر چوار دەروازە سنوورییە نێودەوڵەتییەکانی ڕۆژئاوای نیویۆرک لەگەڵ کەنەدا ڕۆژی چوارشەممە داخران.

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جەستن ترودۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " لە نزیکەوە لەگەڵ کاربەدەستان لە ئەمەریکا کاردەکەین بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە."

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان دوو کەس لە نێو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و پاسەوانێکی سنووریش بریندار بووە.

کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاسایشیەوە ڕایگەیاند ڕووداوەکە کەمێک پێش نیوەڕۆ ڕوویدا کاتێک ئۆتۆمبێلێک کە لە دیوی کەنەداوە دەهات لەسەر ئەو پردەی کە کەنەدا بە ویلایەتی نیویۆرکەوە دەبەستێتەوە بە خاڵی پشکنینی سەرەتاییدا تێپەڕی کە تێیدا پشکنینی پاسپۆرت و مۆڵەتەکان کرا و دواتر ئاراستەی ناوچەیەکی دیکە کرا بۆ پشکنینی زیاتر.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلەکە بەرەو ناوچەی ئەو شوێنە چووە بۆ پشکنینی زیاتر، تەقینەوەیەک ڕوویداوە. دەسەڵاتداران نازانن هۆکاری تەقینەوەکەیان تا ئێستا ڕوون نەکردووەتەوە.

FBI و پۆلیسی ویلایەتی نیویۆرک و گومرگ و پاراستنی سنوورەکانی ئەمەریکا لە شوێنی ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن. سەرچاوەکان دەڵێن دەسەڵاتدارانی فیدراڵی لە هەوڵی پێداچوونەوەی ڤیدیۆکانی کامێرا چاودێرییەکانن لە کۆمەڵێک گۆشەنیگای جیاوازەوەن.

XS
SM
MD
LG