بەرپرسێکی نزیک لە گفتوگۆکانەوە وتی شاندێکی قەتەری ڕۆژی شەممە، 25ی مانگی یازدە سەردانی ئیسڕائیلییان کردووە و تاوتوێی ئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەستە چوار ڕۆژەییەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماسییان کردووە کە لە ڕۆژی هەینیەوە دەستیپێکردوە.
بەرپرسەکە وتی تیمەکەی قەتەر هەماهەنگییان لەگەڵ بەرپرسانی ئیسڕائیلیشدا کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئاگربەستەکە و ئازادکردنی بارمتەکان بە باشی بەردەوام بن.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە وتی ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی ئاگربەست، دەگەڕێینەوە بۆ هێرش و مانۆڕ لە غەززە و جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەززە تا لەناوبردنی حەماس بەردەوام دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە بەردەوامی فشارەکان بۆ سەر حەماس بۆ ئەوەی "بە زووترین کات بارمتەکان ئازاد بکەن" وتی"هەموو کارێک دەکەین بۆ گەڕانەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکانی دەستی حەماس."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز