Accessibility links

هۆکاری جیاوازی ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق چین؟


لە هەڵبژاردانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە جیاوازن. بە گوێرەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، زۆرترین ڕێژەی بەشداری لە پارێزگای کەرکوک بووە 66% ، وە کەمترین ڕێژەی بەشداری لە بەشی ڕسافەی بەغدادی پایتەخت بووە 21%. بە گشتی ڕێژەی بەشداری لە پارێزگا زۆرینە شیعەکان کەمتربوون بەراورد بەو پارێزگایانەی زۆرینە سوونەن.

دەپرسین:

بۆچی لە کەرکوک بەرزترین ڕێژەی بەشداری هەبوو؟

ئایە کەمی ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە پارێزگاکانی باشوری عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی خەڵکی لەو حزبانەی حوکمڕانیان دەکەن؟

چی لە پشت بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەشداریـیە لە پارێزگا زۆرینە سوونەکان؟

بەپێی کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک ئێجگار بەرزە، بۆچی؟

لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاوتوێی پرسی هۆکاری جیاوازی ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق دەکەین بە میوانداری بەڕێزان:

فاتیح سەنگاوی، چاودێری سیاسی.

ئارام جەمال، بەرێوەبەری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن.

شۆڕش خالید، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری وێب سایتی کەرکوک ناو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:49:30 0:00

ئارام جەمال:

"هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن لە عێراق ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان ڕووی لە دابەزین کردووە، هۆکاری ئەم دابەزینی ڕێژەی بەشداریکردنەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەڵکی عێراق متمانەیان بە حزبەکانی دەسەڵات نەماوە و هەتا ڕادەیەک ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی لە بەڕێوەبردن هەیە، کە ڕۆحێکی بایکۆت هەیە بەرامبەر ئەو لایەنە سیاسییانەی کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە."

فاتیح سەنگاوی:

"لە دوای 2003وە خەڵک کە بە ڕێژەیەکی بەرز بەشداری هەڵبژاردنیان دەکرد بۆ ئەوە بوو عێراقییەکان لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە هیوا و ئومێدێکیان لەسەر دەسەڵاتی نوێ لە عێراق هەڵچنیبوو، بەڵام بەداخەوە ئەوە دەرنەچوون، پەیامی ناڕەزایەتی خەڵک لە بەشدارینەکردنییان لە هەڵبژاردن گەیشتووە بە دەسەڵاتدارانی عێراق تەنانەت بووەتە یەکێک لە مەترسییەکانی سەر دەسەڵاتەکەیان، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە بۆ بەشێک لەوانە خواستێکی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی هەیە کە دەخوازن هەتا ئێستاش لە دەسەڵاتدابن، ئەگەر نا ئەوەی لە عێراق و هەرێمدا ڕووی دا بایی ئەوە بوو کە چەندین گۆڕانکاری ڕیشەیی بکرێت لە دەسەڵاتدا."

شۆڕش خالید:

"دوای 18 ساڵە ئەمە یەکەم جارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکەرکوک دەکرێت حەزی نوێبوونەوە لای خەڵک هەیە، ئەمەش وایکردووە خەڵک حەز بکات گۆڕانکاری لە ئیدارەی شارەکە لە ڕێگای ئەنجومەنی نوێی پارێزگاکەوە بکرێت، هەروەها کەرکوک وەک عێراقێکی بچوک وایە ملمانێکان لەم شارە لە نێوان پێکهاتەکان زۆربوون ئەمەش وایکرد خەڵک بەو ڕێژە بەشداربن، وە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە کورد لە کەرکوک پەراوێزخرابوو لە پۆستە ئیدارییەکان دورخرابوونەوە ئەوەش وایکرد کورد لەم شارە بیەوێت لە ڕێگای دەنگدانەوە ئەو دۆخە بگەڕێنێتەوە بۆ پێش ساڵی 2017، لە هەمان کاتیشدا بۆ عەرەب و تورکمانیش هەر ڕاستە کە بەو ڕێژەیە بەشدارییان کرد نایانەوێت ئیدارە لە شارەکە بگەڕێتەوە پێش 2017، وە بەهێزی کاندیدی هەموو لیستەکان هۆکارێکی تر بوو بۆ ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیانی کەرکوک لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان."

"ئەو ناڕەزایەتییانەی خەڵکی کوردی لای کەرکوک لە حزبە کوردییەکان هەیەتی، بە هەمان شێوە لای خەڵکی تورکمان و عەرەبیش لە حزبەکانیان هەیە."

XS
SM
MD
LG