سەرەک وەزیری ئیسپانیا پشتیوانی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت بۆ سەروەریی و سەقامگیریی لە عێراقدا.
پێدرۆ سانچێز، سەرەک وەزیری ئیسپانیا هاوکاتی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەربازەکانی وڵاتەکەشیدا کۆبووەوە کە وەک بەشێک لە هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی دژە جیهادییەکان و هەروەهاش وەک بەشێک لە هاوپەیمانێتی ناتۆ لە عێراقن.
دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ موحەمەد شییاع ئەلسودانی، سەرەک وەزیری عێراق، سانچێز لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "وڵاتەکەم هەمیشە پشتیوانی لە یەکپارچەیی و سەروەری و سەقامگیری عێراق دەکات.
ئیسپانیا زیاتر لە 300 سەربازی هەیە لە عێراق.
لەوەتای شەڕی حەماس ئیسرائیل دەستیێکرد لە ڕۆژی 7ی مانگی 10ی ڕابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی دژە داعش، لە عێراق و سوریاشدا هەروادێ و هێرشی زیاتریان دەکرێتە سەر.
سەرەک وەزیری ئیسپانیا سەردانی بنکەی سەربازە ئیسپانیاییەکانی کرد لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
پێدرۆ سانچێز، بەناوی گەلی ئیسپانیاوە سوپاسی سەربازەکانی کرد وەک دەڵێت "بۆ ئەو هەوڵ و قوربانیانەی سەربازەکانی ئیسپانیا دەیدەن لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی نێونەتەوەییدا."
پاش چەندان ساڵی ناجێگیریی و ئاڵۆزی و قەیرانیش، لە ئێستادا عێراق تا ئەندازەیەک سەقامگیریی سیاسی تیادا هاتۆتە ئاراوە، بەڵام هێشتاش گەندەڵی و خزم خزمێنە تەگەرە و گرفتی سەرەکین لەو وڵاتە دەوڵەمەند بە نەوت و بە شەڕ وێرانبووەدا.
لایەنەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن، پشێوی و ئاڵۆزییەکانیان لە عێراقدا زیاتر کردووە پاش ئەو هێرشە چاوەڕوان نەکراوەی حەماس کردیە سەر ئیسرائیل و هەروەهاش پاش هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل لە ئاسمان و لە زەمینیشەوە بۆ سەر غەززە.
لەوەتای ناوەڕاستی مانگی دەی ڕابردووەوە، واشنتۆن زیاتر لە 100 هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تۆمارکردووە کە کراونەتە سەر بنکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانی بە سەرکردایەتی ئەمەریکان لە عێراق و سوریادا.
شاندێکی کاردارانی ئیسپانیایی، یاوەریی سانچێزی کردووە لەم سەردانەیدا بۆ بەغدا.
سەرەک وەزیری ئیسپانیا دەڵێت "وابەستەم بە پەرەپێدانی بواری بازرگانی نێوان ئیسپانیا و عێراق."
لە سەدا نەوەدی داهاتی ساڵانەی عێراق لە پیشەسازی نەوت و گازی وڵاتەکەدایە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز