Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت هێرشی سەر حوسییەکان پەیامێکی ڕوونە کە ئەمەریکا و هاوبەشەکانی چاوپۆشی ناکەن لە بەرامبەر ئەوەی حوسییەکان دەیکەن


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەم هێرشانەی وڵاتەکەی و بەریتانیا لە دژی حوسییەکانی یەمەن ئەنجامیانداوە، کاردانەوەیەکی ڕاستەوخۆیە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی حوسییەکان لە دژی کەشتی وڵاتان لە دەریای سوور ئەنجامی دەدەن.

جۆو بایدن لە ڕاگەیاندنێکدا شەوی پێنجشەممە بە کاتی واشنتن وتی هێرشەکان لەسەر ڕاسپاردەی خۆی ئەمەریکا و بەریتانیا بە پاڵپشتی ئوسترالیا و بەحرەین و کەنەدا و هۆڵەندا ئەنجامیانداون.
وتیشی ئەو هێرشانەی حوسییەکان ئەنجامیان دەدەن کەسانی ئەمەریکایی و دەریاوانانی سیڤیل و هاوبەشەکانی ئەمەریکا دەخەنە بەر مەترسییەوە.

سەرۆک بایدن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر هاتوچۆی بازرگانی زیاتر لە 50 وڵات.

جەختی کردەوە هێرشەکەی بەرەبەیانی هەینی بە کاتی یەمەن بۆ سەر حوسییەکان، پەیامێکی ڕوونە، ئەویش ئەمەریکا و هاوبەشەکانی چاوپۆشی ناکەن لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی هاتوچۆی دەریایی لە یەکێک لە گرنگترین ڕێگەکانی بازرگانی لە جیهاندا دەخەنە بەر مەترسییەوە.

XS
SM
MD
LG