Accessibility links

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر: لە ڕۆژانی ئایندەدا کاریگەری بایکۆتکردنی کاڵا ئێرانیەکان دەردەکەوێت


hewler
hewler

دوای هێرشە درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر کە بووە هۆی کوژرانی 4 کەس و لە نێویندا پێشڕەو مەجید دزەیی سەرمایەداری هەولێر و ئەندامی ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر، سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دهۆک، بایکۆتکردنی کاڵا ئێرانیەکانیان ڕاگەیاند و دەڵێن " بەرهەمی ووڵاتانی دیکە" دەکەینەوە جێگرەوەی کاڵا ئێرانیەکان .

گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەندامێکی دیاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لەو هێرشەی ئێران کوژراوە، ئێمەش ئەم داواکاریەمان هەڵوێست بووە لە ئاست کوشتنی ئەندامێکی ژوورەکەمان. ساڵانە لە ئێرانەوە بە قەبارەی 2 بۆ 2 ملیار نیو کاڵا هاوردەی هەولێر دەکرێت".

وتیشی، " ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی بایکۆتکردنی کاڵاکانە و لە دوو ڕۆژی ئایندەدا کاریگەری هەڵوێستەکەی ئێمە دەردەکەوێت، کاتێک بازرگانەکان هەستبکەن کە کاڵای ئێران نایەت، ئەوا ڕوو لە ووڵاتی دیکە دەکەن".

ڕۆژێک دوای دواکاریەکەی ژوری بازگانی و پیشەسازی هەولێر، ئەمڕۆ شەمە 20-01-2024 ژوری بازرگانی پیشەسازی دهۆک لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایانگەیاند ئیدانەی ئەو هێرشەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەن دەڵێن، " بەرهەمی خۆماڵی وڵاتانی دیکە دەکەنە جێگرەوەی بەرهەمی ئێرانی".

لەڕاگەیەنراوەکەی ژووری بازرگانی و پیشە سازی دهۆک هاتووە، " ، ئێمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک بە وردی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆزینەوەی بازاڕی جێگرەوە بۆ بازرگانەکانمان دەکەین، بۆ ئەوەی شوێنی بەرهەمی ئێرانی، بە بەرهەمی نێوخۆیی و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان پڕبکەینەوە."

ژووری بازگانی و پیشە سازی هەولێر، یەکێتی ژوورە بازرگانی پیشەسازیەکانی عێراق و ژوورە بازرگانی و پیشە سازیەکانی دیکەی هەرێمیان ئاگادارکردوەتەوە بۆ ئەوەی هاو هەڵوێستی ئەوانبن، بەڵام تا ئێستا ژووری بازگانی و پیشە سازی سلێمانی و هەڵەبجە، هیچ ڕاگەیەنراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.

لە دەروازە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بە وتەی نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان: ساڵانە بەبڕی 8 ملیار دۆلار کاڵای ئێرانی دێتە هەرێمی کوردستانەوە و لەنێو بازاڕەکاندا ساغ دەکرێنەوە.

ئابوریناسان لە هەرێمی کوردستان دەڵێن نەبوونی بەرهەمی ناوخۆ و زۆری تێچووی نرخ بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکان لە وڵاتانی دیکەوە جیا لە ئێران و تورکیان دەبنە ڕێگر لەبەردەم بازرگانەکاندا.

سەرکۆ یونس ئابوریناس لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " کەمی بەرهەمی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان وایکردوە کە پێویستی بە بەرهەمی وڵاتانی دیکەیە، بەڵام زۆری نرخی گواستنەوە وبوونی هەڵئاوسانێکی جیهانی وادەکات، دۆزینەوەی وڵاتانی جێگرەوە زەحمەت بێت".

لەگەڵ داواکاریەکانی ژوورە بازرگانی و پیشە سازیەکانی هەولێر و دهۆک، بەشێک لە چاودێران دەڵێن ئەم هەڵوێستەی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکان، پێویستە بەرامبەر بە تورکیاش بگیرێتە بەر ساڵانە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات .

نزیکی کاتژمێر 11:30ی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین موشەکی بالستی هێرشیکردە سەر هەولێر و بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکە برینداربوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:55 0:00
XS
SM
MD
LG