لەشکری ئەمەریکا ڕایگەیاند 85 ئامانجی لە ناو خاکی سوریا و عێراق بۆردومانکردووە کە شوێنی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانن.
فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (CENTCOM) لە ڕاگەیاندنەکەی دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکان بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بە کاتی خۆجێی سوریا و عێراق دەستیانپێکرد و 125 موشەک و بۆمب لە بۆردومانەکان بەکارهاتوون کە ئامانجەکانیان بە وردی دەپێکن.
دەشڵێت ئامانەجەکان بریتیبوون لە ناوەندی ئۆپەراسیۆن و کونترۆڵی ئەو گروپانە لەگەڵ ناوەندی هەواڵگری و شوێنی چەک و تەقەمەنی و کۆگاکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و بە تایبەتی ئەو شوێنانەی کە لێیانەوە هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان کرانە ئامانج.
سەرچاوە/ لەشکری ئەمەریکا