Accessibility links

ڕووسیا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


ڕووسیا داوا دەکات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر لایەنەکانی سەر بە ئێران لە ناو عێراق و سوریا.

جێگری نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دمیتری پۆلیانسکی ڕۆژی شەممە لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند ڕووسیا هەوڵی دانیشتنێکی دەستبەجێ دەدات بۆ "گفتوگۆکردن لەسەر هەڕەشەکانی سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق و سوریا."

ئاماژە بەوەش دەکات چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە لە ڕۆژی دووشەممە ئەنجام بدرێت.

ئەمەریکا وەکو تۆڵەکردنەوەیەک لە بەرامبەر کوژرانی سێ سەربازەکەی لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا لە ئوردن، ئێوارەی هەینی هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئەو گروپە چەکدارییانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت لە عێراق و سوریادا.

بە پێی فەرماندەیی نێوەندی ئەمەریکا (CENTCOM ) هێزەکانی ئەمەریکا زیاتر لە 85 ئامانجیان لە عێراق و سوریادا پێکاوە.

XS
SM
MD
LG