هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکبارانی ناوە ناوە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن تورکیا و ئێرانی بە بیانوی بە ئامانجگرتنی بنکەی مۆساد لە شاری هەولێر لەلایەن ئێرانەوە و هەروەها هیرشەکانی تورکیا بە فرۆکەی درۆن بۆ سەر گوندە سنوریەکان و هەندێجاریش بۆ نێو قۆڵایی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کردنە ئامانجی وەک تورکیا دەڵێت ئەندامانی پەکەکە، زۆر جار خەڵکی سیڤیلی بێتاوان و گوندنشینان دەبنە قوربانی لەو ناوچانەی دەکرێنە ئامانجی هێرشەکانی هەردوو وڵات.
نە حکومەتی هەرێم و نە بەغدا داوای مافەکانی ئەو کەسانە ناکەن و خوێنیان بە ناهەق دەرژێنرێت و دوای ماوەیەک لە هەر ڕووداوێک قوربانیان لە بیردەکرێن و دەبنە مایەی پەژارە بۆ خانەوادە و کەسوکارانیان.
پرسێکی دیکەی ئەم گفتۆگۆیە هەوڵەکانی بچووککردنەوەی قەوارە و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەلایەن دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە و خەمساردی دەسەڵاتدارانی هەردوو پارتی حوکمڕان لەبەرامبەر ئەم هەوڵانەی حکومەتی ناوەند و قوڵبوونەوەی کێشەکانی نێوانیان، لەبری یەکخستنی هەوڵەکانیان و بەلاوەنانی ناکۆکی و بەرژەوەندیەکانیان لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەریم.
لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەسەر ئەم پرسە میونداری هەریەک لە "دکتۆر جەبار قادر" پسپۆڕيی کاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و "کامەران عوسمان" ، سەرۆکی رێکخراوی CPT ئەمەریکایی بۆ مافەکانی مرۆڤ کراوە.
بۆ تەواوی بەرنامەکە کلیکی ئەم فایلە دەنگییەی خوارەوە بکە: