Accessibility links

سێشەممەی تایبەت لە ئەمەریکا


ڕۆژی سێشەممە، لە 15 ویلایەت و ناوچەیەکی ئەمەریکا هەڵبژاردنی بەرایی نێو پارتەکان بەڕێوەدەچن بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.

ئەم ڕۆژە پێی دەگوترێت Super Tuesday واتە سێشەممەی تایبەت.

ئەو ویلایەتانەی کە پێنجی مانگی 3 ڕۆژی سێشەممەی تایبەت هەڵبژاردنی بەرایی لە ئاستی ویلایەتەکان تیایاندا ئەنجام دەدرێت بریتین لە ئەلەباما، ئارکەنسا، میناسۆتا، تێنسی، تێکساس، ڤێرجینیا، ڤێرمۆنت، ئۆکلاهۆما، یوتا، کۆلۆرادۆ، مەین، میزوری، کارۆلاینای باکور و کالیفۆرنیا. لە ویلایەتی ئەلاسکاش کۆنگرەی کۆمارییەکانی ویلایەتەکە بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی پارتەکە بۆ سەرۆکایەتی بەڕێوەدەچێت. هەروەها لە ناوچەی ساموای ئەمەریکاش هەڵبژاردنی بەرایی دیموکراتەکان بەڕێوە دەچێت.

هەر کام لە دیموکراتەکان دەنگی 1420 نوێنەر بەدەستبهێنێت، واتە 36% کۆی نوێنەرەکان، دەبێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بە فەرمی لە مانگی هەشت لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلنۆی لە کۆنگرەی گشتی پارتەکەدا بەربژێرەکە دەستنیشان دەکرێت.

کۆمارییەکانیش کام کاندیدەیان 1215 نوێنەر دەنگی پێبدەن، واتە 50% ی کۆی نوێنەرەکانیان، دەبێتە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و ئەمەش لە مانگی حەوتدا لە کۆنگرەی کۆمارییەکان لە شاری ملواکی ویلایەتی ویسکانسن بەربژێری سەرەکی پارتەکە بۆ سەرۆکایەتی دەستنیشان دەکرێت.

سێشەممە دەنگدەرانی چەند ویلایەتێک کاندیدێکی پارتەکەیان بۆ سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرن
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:20 0:00

دەستەواژەی سێشەممەی تایبەت لە ساڵی 1976 هاتووەتە نێو فەرهەنگی سیاسی ئەمەریکاییەکانەوە.

بێڵ کلنتن یەکێکە لەو سەرۆکانەی ئەمەریکا کە لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی سێشەممەی تایبەت دەنگێکی زۆری هێنا، ئەوە بوو لە ساڵی 1992 دەنگی 52%ی نوێنەرەکانی بەدەستهێنا.

ساڵی 2000، ئاڵ گۆری دیموکرات و جۆرج دەبلیو بوشی کۆماری لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی سێشەممەی تایبەت سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و بوونە کاندیدی پارتەکانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.

لە ساڵی 2016 ، دانۆڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی بەرایی سێشەممەی تایبەت کە لە 10 شوێن بەڕێوەچوو، لە 7 شوێنی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.

ئەو کاندیدانەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی سێشەممەی تایبەت بەدەستهێنابوو و بوونە کاندیدی پارتەکانیان: ڕۆناڵد ڕێگن، جۆرج بوشی باوک، بێڵ کلنتن، ئاڵ گۆر ، جۆرج دەبلیو بوش، هێلەری کلنتن، براک ئۆباما و دانۆڵد ترامپ.

XS
SM
MD
LG