بە پێی ڕاوەرگرتنێکی نوێ، ئەمەریکییەکان بە بەراورد لەگەڵ چەند ساڵێک لەمەوبەرەوە ئێستا زیاتر نیگەرانن لەوەی کۆچبەرانی یاسایی تاوان لە ئەمەریکا ئەنجام بدەن. ئەم گۆڕانکارییە بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەکانی کۆمارییەکان بووە، لە کاتێکدا دیموکراتەکان بەردەوامن لەسەر ئەو ڕوانینەی کە کۆچبەران سودێکی بەرفراوانیان هەیە.
ڕاپرسییەکەی سەنتەری توێژینەوەی NORC- ئەسۆشیەیتد پرس بۆ کاروباری گشتی دەریخستووە بەشێکی بەرچاوی ئەمەریکاییەکان پێێان وایە کە کۆچبەران بەشداری لە گەشەی ئابووری وڵاتەکەدا دەکەن و بەشدارییەکی گرنگیشیان هەیە لە پێشخستنی کولتوری ئەمەریکاییەکان. بەڵام کاتێک باس لە کۆچبەری یاسایی دەکرێت ئێستا بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو کەمتر خەڵکی ئەمەریکایی پێیان وایە سودی زیاتر لە کۆچبەران دەبینرێت و ژمارەی ئەوانەشی کە بە مەترسییان دەزانن زیاتر بووە.
نزیکەی 4 لە هەر 10 ئەمەریکاییەکی کە بەشدارییان لەو ڕاپۆرسییەدا کردووە پێیان وایە کاتێک کۆچبەران بە یاسایی دێنە ئەمەریکاوە، سوودێکی گەورەی هەیە بۆ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کە شارەزایی لێهاتوو لە بوارەکانی وەک زانست و تەکنەلۆژیادا بەدەستبهێنن. هەروەها پشکێکی هاوشێوە (38%) دەڵێن کە کۆچبەرانی یاسایی سوودێکی گەورە دەبەخشن بە دەوڵەمەندکردنی کولتوور و بەهاکانی ئەمەریکا.
بەڵام هەردوو ڕێژەکە بە بەراورد بە ساڵی 2017 دابەزیوە، کاتێک 59%ی ئەمەریکییەکان دەیانگوت کرێکارە کۆچبەرە لێهاتووەکان کە بە شێوەیەکی یاسایی دێنە ناو وڵاتەکەوە سوودێکی سەرەکین و نیوەیان وتوویانە کۆچبەرە یاساییەکان سوودێکی گەورەیان هەیە بە دەوڵەمەندکردنی کولتوری ئەمەریکا.
لە هەمانکاتدا ئەو بەشە ئەمەریکاییانەی کە دەڵێن مەترسییەکی گەورە هەیە کە کۆچبەرانی یاسایی تاوان لە ئەمەریکا ئەنجام بدەن، زیادی کردووە کە لە ساڵی 2017 ئەو ڕێژەیە کە %19بووە بە پێی ڕاپرسییە نوێیەکە بووەتە %32.
کۆمارییەکان زیاتر لە دیموکراتەکان گوتویانە کۆچبەری پرسێکی گرنگە بۆ ئەوان بە وەک بابەتێکی تایبەتی، ئێستا 41%ی ئەمەریکاییەکان دەڵێن مەترسییەکی گەورەیە کە کۆچبەرانی یاسایی تاوان لە ئەمەریکا ئەنجام بدەن، لە کاتێکدا لە ساڵی 2017دا 20% بووە. بەشێوەیەکی گشتی کۆمارییەکان زیاتر باسیان لەم مەترسییە کردووە و کەمتر بە سودبەخش بینیویانن، هەرچەندە زیاتر نیگەرانییەکانیان لەمەڕ ئەوانە دەربڕیوە کە بە نایاسایی دێنە ناو ئەمەریکاوە.
بۆب ساوندەرز تەمەنی 64 ساڵە و سەربەخۆیە و خەڵکی شاری ڤۆرهیس لە ویلایەتی نیوجرسییە. ئەو کارەکانی سەرۆک جۆو بایدنی لا پەسەند نییە کاتێک باس لە کۆچبەری و ئاسایشی سنوورەکان دەکرێت و بە تایبەتی نیگەرانە لە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دێنە سنووری باشوور کە لە کۆتاییدا بە ناو وڵاتەکە بڵاو دەبنەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە جیاوازی هەیە لە نێوان کۆچی یاسایی و نایاسایی. ساوندەرز وتی گرنگە بزانین پاشخانی کۆچبەران کە دێنە ئەمەریکا چین و وتیشی کۆچی یاسایی لە بەرژەوەندی ئابوریدایە هەروەها ئاماژەی بە کۆچبەرانی ناو خێزانەکەی خۆی کردووە.
ساوندەرز ڕایشیگەیاند دژی کۆچبەری نییە بەڵکو دژی کۆچبەری نایاساییە.
زۆرێک لە کۆمارییەکان 71%یان دەڵێن مەترسی ئەوە هەیە خەڵکی کە بە نایاسایی دێنە وڵاتەکەوە تاوان ئەنجام بدەن، هەرچەندە زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە کۆچبەران کەمتر بەرەو تاوانە توندوتیژەکان ڕۆشتوون بە بەراورد بەو کەسانەی کە لە ناو ئەمەریکا لە دایک بوون.
لەوەش زیاتر، 80%، پێیان وایە مەترسییەکی گەورە هەیە کە خەڵکی بێ مۆڵەت لە ناو وڵاتەکە بارگرانی لەسەر بەرنامەکانی خزمەتگوزاری گشتی دروست بکەن، لەکاتێکدا نزیکەی 6 لە هەر 10 کۆمارییەکان نیگەرانن لەوەی مەترسییەکی گەورە هەیە کە ئەوان هەلی کار لە ئەمەریکا وەربگرن، کە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانیان دەبێتە هۆی لاوازکردنی ئەمەریکاییەکان.
ئەمبر پیرس، کۆمارییەکی تەمەن 43 ساڵە و خەڵکی شاری میلامی ویلایەتی تەکساسە، دەڵێت تێدەگات کە بەشێکی زۆر کۆچبەران بەدوای ژیانێکی باشتردا دەگەڕێن بۆ منداڵەکانیان، بەڵام نیگەرانە لەوەی کۆچبەران ببنە بارگرانی بۆ خزمەتگوزارییەکانی حکومەت.
پیرس دەڵێت "بڕوام وایە بەشێکی زۆریان دێنە ئێرە و چاودێری تەندروستی بەخۆڕایی وەردەگرن و مافی ئەو کەسانە دەبەن کە لێرە کاریان کردووە و هاووڵاتین. پێم وا نییە ئەوە دادپەروەرانە بێت."
لە بەرامبەردا دیموکراتەکان زیاتر سوودی کۆچبەری دەبینن، هەرچەندە لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە ئێستا تەنها نیوەی دیموکراتەکان پێیان وایە کۆچبەرە یاساییەکان بەشدارییەکی گرنگ لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەکەن، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی 2017 زیاتر لە 20 خاڵ لەسەدا کەمیکردووە. بەڵام دیموکراتەکان زیاتر لە کۆمارییەکان مەیلیان هەیە بۆ ئەوەی باوەڕیان بەوە هەبێت کە لەڕادەبەدەر یان زۆر گرنگە بۆ ناسنامەی ئەمەریکا وەک نەتەوەیەک ڕێگە بە خەڵک بدات لە ناوچەکانی دیکەی جیهانەوە بێنە ئێرە بۆ ئەوەی لە توندوتیژی ڕزگاریان بێت یان بەدوای دەرفەتی ئابووریدا بگەڕێن.
ئیمی وۆزنیاک، دیموکراتێک لە شاری گرینوودی ویلایەتی ئیندیانا دەڵێت "ئەو کەسانەی دێن بە هۆکاری باش ئەو کارە دەکەن. ئەمە هاوشێوەی ئەوەیە کە چەند لە ئێمەش گەیشتینە ئێرە". وۆزنیاک ئاماژەی بەوەدا کە پێشتر شەپۆلەکانی کۆچبەران لە وڵاتانی ئەوروپاوە هاتوون، بەڵام لەم سەردەمەدا کۆچبەران لە شوێنی جۆراوجۆرەوە دێن. بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە بەو مانایە نییە کە بەهۆی کێشە ڕەواکانەوە هەڵنایەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموویان بەشدار نین لە چالاکییە تاوانکارییەکاندا".
هەروەها دابەشبوونێک لەنێوان لایەنگراندا هەیە سەبارەت بە بەهای هەمەجۆریی، 83%ی دیموکراتەکان دەڵێن ژمارەی دانیشتوانی هەمەچەشنی وڵاتەکە وایکردووە لانیکەم بە شێوەیەکی مامناوەند بەهێزتر بێت، لەکاتێکدا 43%ی کۆمارییەکان و سەربەخۆکان. کۆمارییەکان زیاتر لە دیموکراتەکان دەڵێن کولتوور و کۆمەڵە بەهایەکی هاوبەشی ئەمەریکی بۆ ناسنامەی ئەمەریکا وەک نەتەوەیەک لە ڕادەبەدەر یان زۆر گرنگە، هەرچەندە نزیکەی نیوەی دیموکراتەکانیش ئەمە بە گرنگ دەزانن.
لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، ئەمەریکاییەکان، بە تایبەت کۆمارییەکان، زیاتر مەیلیان هەیە بۆ ئەوەی باوەڕیان بەوە هەبێت کە کۆچبەران گۆڕانکارییەکی بەرچاویان لە تەواوی وڵاتەکەدا کردووە بە بەراورد بەو چۆنیەتی هەستکردن بە کۆچبەران کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە یان ویلایەتەکەی خۆیان هەیە.
نزیکەی 3 لە هەر 10 کەسی پێگەیشتوو پێیان وایە کۆچبەران کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر کۆمەڵگەی ناوخۆیی هەبووە، لە کاتێکدا نزیکەی6 لە هەر 10 کەس پێیان وایە کۆچبەران کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر وڵاتەکە بە گشتی هەبووە. ئەم بۆشاییە تێگەیشتنە لە نێوان کاریگەرییەکان لەسەر کۆمەڵگە ناوخۆییەکان لە بەرامبەر هەموو وڵاتەکەدا بە تایبەتی لە نێو کۆمارییەکاندا بەرچاوە.
هەندێک ڕێککەوتنی دوولایەنە هەیە سەبارەت بەوەی کە چۆن دەبێت چارەسەری کۆچبەری لە سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیکدا بکرێت. بەناوبانگترین بژاردە دامەزراندنی کارمەندی نۆبەداری زیاتری سنوورەکانە، کە نزیکەی 8 لە هەر 10 کۆمارییەکان و نزیکەی نیوەی دیموکراتەکان پشتگیری لێدەکەن. هەروەها دامەزراندنی دادوەری زیاتری کۆچبەری و کارمەندانی دادگا لە نێوان زۆرینەی هەردوو لایەنەکەدا پەسەندە.
نزیکەی نیوەی ئەمەریکاییەکان پشتگیری لە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانە دەکەن کە ڕێگەیان پێدەدرێت داوای پەنابەری لە ئەمەریکا بکەن کاتێک دەگەنە سنوور، بەڵام دابەشبوونێکی حزبی زۆر گەورەتر لەوێ هەیە، کۆمارییەکان زیاتر لە دیموکراتەکان لەگەڵ ئەم ستراتیژییەدان. دروستکردنی دیوارێک - ئامانجی سیاسەتی سەرۆکی پێشووی دۆناڵد ترەمپ - کەمترین بژاردەی بەناوبانگ و جەمسەرگیرییە لە نێوان ئەو چوار بژاردەی کە پرسیاریان لەسەر کرابوو. نزیکەی 4 لە هەر 10 کەس لەگەڵ دروستکردنی دیواردان، لەنێویاندا 77%ی کۆمارییەکان بەڵام تەنها 12%ی دیموکراتەکان.
دۆنا لیۆن سەربەخۆیە و مەیلی دیموکراتەکانی هەیە و خەڵکی شاری کۆرتلاند لە ویلایەتی نیویۆرکە. ئەو پێی وایە دیوارێکی سنووری هیچ شتێک نییە بۆ وەستاندنی کۆچبەران. بەڵام پشتگیری لە دامەزراندنی ئەندامانی پاسەوانی زیاتری سنوور و دادوەری زیاتری دادگای کۆچبەری دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەرەسەندنی پ دۆسیەکانی دادگای کۆچبەری.
کۆنگرێس بەم دواییە بودجەیەکی پەسەند کرد بۆ دامەزراندنی نزیکەی 2000 کارمەندی دیکەی پاسەوانی سنوورەکان بەڵام تا ئێستا ئەمساڵ، هیچ بەرزکردنەوەیەکی بەرچاو بۆ دابینکردنی بودجە بۆ دادوەری زیاتری کۆچبەری نەبووە.
ڕاپرسییەکە لە نێوان 1282 کەسی پێگەیشتوو لە21 تا 25 ی مانگی سێی 2024 ئەنجام دراوە.