Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای یەکڕیزی دەکات


وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تویتێکدا، پاش هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی داوای یەکڕیزی لە خەڵکی ئیسرائیل دەکات.

ئیسرایل کاتز دەڵێت " هەموومان پێویستمان بە پاراستنی یەکڕیزیی خۆمان وەک گەل و وەک وڵاتێک هەیە لە بەرامبەر ئەو ئاستەنگە گەورانەی کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە. تەنها بە پێکەوەبوون سەردەکەوین."

ئەم ڕاگەیاندنەی کاتز لە کاتێکدایە سوپای پاسدارانی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند.

سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا شەوی شەممە گوتی، ئەو هێرشانە لە وەڵامی چەندین هێرشی ئیسرائیلدا ئەنجامدراون، لەوانە هێرشکردنە سەر بەشی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و کوشتنی ژمارەیەک لە "فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازی".

لە بەیاننەمەکەدا سوپای پاسداران دەڵێت "هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بە هەڵدانی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەندێک ئامانجی لە ناو ئیسرائیلدا پێکاوە."

هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، محەمەد ڕەزا زاهیدی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی هێزی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ شەش ئەندامی دیکەی ئەو هێزە کوژران.

XS
SM
MD
LG