ئەمڕۆ کۆمەڵگەی ئێزدییەکان لە سەرانسەری جیهاندا جەژنی خۆیان بەڕێوەدەبەن، کە وەک ساڵی نوێ دادەنرێت و بە چوارشەممەی سوور ناسراوە.
چوارشەممەی سوور ڕۆژێکی پیرۆز و گرنگە لە فەرهەنگ و ژیانی کۆمەڵگەی ئێزدی‌دا.
بەپێی بیروباوەڕی ئایینی ئێزدی، جیهان لەم ڕۆژەدا لەدایکبووە " تاووسێ مەلەک" لە ئاسمانەوە دابەزیوەتە سەر زەوی و یەکێکە لە جەژنە هەرە پیرۆزەکانی ئەو پێکهاتە ئاینییە.
سەرۆکی عێراق عبدول لەتیف ڕەشید لە ڕاگەیاندنێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی پیرۆزبایی لە کۆمەڵگەی ئیزدییەکان دەکات.
"بە بۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆڵەکانی گەلی ئێزدیمان دەکەین، هیوای جەژنێکی ئاسودەیان لە ئارامی و ئاسایش‌دا بۆ دەخوازین. لەم بۆنەیەدا یادی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە خۆیان کردە قوربانی بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆریزمی داعش، کە هەوڵی دا کۆتایی بەم پێکهاتە رەسەنە بهێنێت. جەختیشدەکەینەوە لەسەر پێویستی گەڕانەوەی هەموو ئاوارە ئێزدییەکان بۆ شارەکانی خۆیان، چونکە مایەی قبوڵکردن نییە دوای چەند ساڵێك لە لەناوبردنی داعش، دوور لە ماڵ و حاڵی خۆیان بمێننەوە. هەروەها دوپاتیدەکەینەوە، کە پێویستە هەوڵی جددی و کاریگەر بدرێت بۆ بەدیهێنانی ئەم پرسە بێ پشتگوێخستن یاخود دواکەوتن."
هەروەها نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەویش بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان کرد و لە پێگەکەی لە ئێکس نووسیویەتی
"جه‌ژنا سه‌رسالا ئێزدييان ل هه‌مى خوشك و برا و هه‌ڤوه‌لاتى يێن مه يێن ئێزدى ل كوردستانێ و عێراقێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جيهانێ بن، ب گه‌رمى پيرۆز دكه‌م. هيڤيا ده‌ربازكرنا جه‌ژن و بێهنڤه‌دانه‌كا ئارام و ته‌نا و ساله‌كا تژى خۆشى و سه‌ركه‌فتن بۆ هه‌ميا دخوازم.
د ڤێ هه‌لكه‌فتنێدا جاره‌كا دى ئه‌م هه‌مى هه‌ڤوه‌لاتى يێن مه يێن ئێزدى پشتڕاست دكه‌ين كو پشته‌ڤانيا مه و سازى يێن هه‌رێما كوردستانێ ژبۆ ماف و داخوازێن وان يێن ڕه‌وا، هه‌روه‌سا کارێ ئۆفیسا مه یێ ڕزگارکرنا ڕه‌ڤاندی یێن ئێزدی هه‌تا دووماهیێ دێ به‌رده‌وام بيت.
سه‌رسال پيرۆز بيت، هه‌رسال ب خێر و خۆشى."
هاوکات بە هەزاران ئێزدی لە لالش جەژنی خۆیان بەسەردەبن و نوێژ و نزای خۆیان دەکەن و کاتێکی خۆش پێکەوە بەسەردەبەن.