Accessibility links

کۆڵۆمبیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچڕێنێت


گۆستاڤۆ پترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند، لە کاردانەوە بەرامبەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، حکومەتەکەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا دەپچڕێنێت.

پێترۆ لە گردبوونەوەیەکدا لە بۆگۆتا پایتەختی کۆڵۆمبیا، سەرکردایەتی ئیسرائیلی بە "جینۆساید" وەسف کرد.

پێترۆ گوتی: "ئەگەر فەلەستین بمرێت، مرۆڤایەتی دەمرێت و ناهێڵین ئەوە ڕووبدات."

ئەو قسانەی ناوبراو کاردانەوەی خێرای ئیسرائیلی لێکەوتەوە و کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بڕیارەکەی پترۆی بە دیاری بۆ حەماس ناوبرد.

کاتز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە " لە مێژوودا دەمێنێتەوە کە گوستاڤۆ پێترۆ بڕیاریدا لایەنگری نەفرەت لێکراوترین ئەهریمەنەکان بێت کە مرۆڤایەتی دەزانێت کۆرپەیان سووتاندووە و منداڵیان کوشتووە و دەستدرێژییان کردووەتە سەر ژنان و خەڵکی مەدەنی بێتاوانیان ڕفاندووە".

لە کاتێکدا ئیسرائیل خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی پلان بۆ داڕێژراو لە ڕەفەح ئامادە دەکات، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل قسەی کرد.

وتەبێژی پەنتاگۆن گوتی " ئۆستن جەختی لەوە کردەوە کە هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئیسرائیل لە ڕەفەح، دەبێت پلانێکی باوەڕپێکراو لەخۆ بگرێت بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینی و بەردەوامبوونی یارمەتییە مرۆییەکان."

XS
SM
MD
LG