Accessibility links

دادگای تورکیا لە دۆسێی کۆبانێدا سزای زیاتر لە 20 ساڵ بەسەر دەمیرتاش و 10 ساڵ بەسەر ئەحمەد تورکدا دەسەپێنێت


دادگای تورکیا سزای 108 کەس دەدات لە دۆسێی کۆبانێدا کە هاوسەرۆکەکانی پێشووی هەدەپە فیگان یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاشیش و ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ماردینیشی تێدان.

دادگاکە لەسەر بنەمای ئەو چالاکییانەی کە لە ڕۆژانی 6-8ی مانگی دەی ساڵی 2014 دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ کران، دانراوە. دوای هێرشەکانی داعش لەو کاتەدا هەدەپە و ژمارەیەک لە دەزگا و پارتە کوردەکانی دیکە لە تورکیا چالاکیان ئەنجامدا و داوایان لە حکومەتی تورکیا کرد ڕێگەی ناردنی هاوکاری بدات بۆ شەڕڤانەکانی کە دژی داعش شەڕیان دەکرد، بەڵام داواکەیان ڕەتکرایەوە و ژمارەیەکیشیان لێ دەستگیر کران.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، یوکسەکداغ سزای 19 ساڵی مانەوەی لە زیندان بەسەردا سەپێندراوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش بە تۆمەتی "یارمەتیدان لە تێکدانی یەکڕیزی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە لەگەڵ 4 ساڵ و شەش مانگیش ساڵیش بە تۆمەتی "هاندانی ئەنجامدانی تاوان." هەروەها چەندین تۆمەتی تری بەسەردا سەپێندراوە و لەو دۆسێیەدا سزاکەی گەیشتووەتە زیاتر لە 40 ساڵ زیندانی کردن.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە مانگی یازدەی ساڵی 2016 وە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆرەوە لە زینداندایە بەڵام تا ئێستاش یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە کاریگەرەکانی تورکیا.

ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراو" بە 10 ساڵ زیندانی سزادراوە بڕیارەکەی 22هەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئانکەرە بۆی هەیە گرژییە سیاسییەکانی تورکیا لە لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە دۆسێیەکی جیادا ڕووبەڕووی شیانی قەدەغەکردن بووەتەوە و لە پەرلەماندا پارتێکی تری سەر بە کوردەکان (پارتی دەم) جێگەی گیراوەتەوە، قوڵتربکاتەوە .

بڕیاری ئەم دادگایە دوا بڕیار نییە و سزادراوەکان دەتوانن تانە لە بڕیارەکە بدەن.

ئەوانەی سزادراون لەنێو 108 تۆمەتباردا بوون، لەنێویاندا کەسایەتییە باڵاکانی هەدەپە، کە بە 29 تاوانی کە بریتین لە کوشتن و زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی دەوڵەتی تورکیا تۆمەتبارکراون. هەدەپە ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە.

دادگایی کردنەکان لەسەر دۆسێی کۆبانێ تا مانگی چواری 2021 دەستیپێنەکرد و لەلایەن تۆمەتباران و پارێزەرانی بەرگرییەوە وەک دۆسیەیەکی سیاسی ڕەتکرایەوە.

ئەم بڕیارەی دوا بڕیار نییە و

XS
SM
MD
LG