Accessibility links

کاردانەوەی خامنەیی بەرامبەر بە ڕووداوی هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران


عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکەم کاردانەوەی بۆ ئەو ڕووداوەی بەسەر ئیبراهیم ڕەئیسیدا هاتووە، ڕوو لە خەڵکی ئێران گوتی "دڵ نیگەران مەبن"، چونکە هیچ کێشەیەک بۆ کارەکانی وڵات دروست نابێت و کارەکانی وڵات پەکیان ناکەوێت."

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، خامنەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە بنەماڵەی ئەندامانی سوپای پاسداران، هەروەها هیوای دەربڕی کە "خوای گەورە ڕەئیسی و هاوەڵەکانی بە سڵامەتی و تەندروستی بگەڕێنێتەوە باوەشی میللەت".

عەلی خامنەیی هەروەها داوای کرد خەڵک "دوعا" بۆ تەندروستی سەرنشینانی هەلیکۆپتەرەکە بکەن.

ئەو هەلیکۆپتەرە کە سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ئیمامی تەبرێز و هاوەڵەکانی دیکەی هەڵگرتبوو، لە ناوچەیەکی دارستانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات تووشی ڕووداو بووە و بەپێی میدیا و بەرپرسان تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی شوێنی ڕووداوەکە یان کۆپتەرەکە، بەڵام گەڕانەکان سەرکەوتوو نەبوون.

XS
SM
MD
LG