Accessibility links

دەستەی سوێندخۆرانی نیویۆرک بڕیار دەدات ترامپ تاوانبارە


دەستەی سوێدنخۆران لە داگایی کردنی دانۆڵد ترامپ بڕیاریان دا ترامپ بە هەر 34 تۆمەتەکە، تاوانبارە.

ڕۆژی پێنجشەممە دەستەی سوێندخۆرانی لە دووهەم ڕۆژی تاوتوێکردنی بڕیارەکانیاندان لەسەر چارەنوسی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە دۆسێیەکی تاوانکاریدا لە نیویۆرک بە کۆی دەنگ بڕیاریان دا بە هەر34 تۆمەتەکە تاوانبارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆک پێشووی ئەمەریکا سوورە لەسەر ئەوەی بێتاوانە لەم تۆمەتانەدا.

ترامپ لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان ڕایگەیاند ئەمە نارەوایە و گوتی هەر بەردەوام دەبێت و کۆڵ نادات.

گوتیشی "من پیاوێکی ڕاستگۆم، بەڵام ئەمە دادگاییکردنێکی ساختە و زەلیلکەر بوو."

ترەمپ ئیدارەی بایدنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئەو دۆسیەیە بۆ ئازاردانی ڕکابەرە سیاسییەکەی بەکارهێناوە.

ترامپ بە شێوەیەکی بەرفراوان تاوانبارکرا بۆ ساختەکردنی بەڵگەنامەکان بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی ڕفتارەکانی تا بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی کاریگەری لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016ی بدات کە بووە هۆی ئەوەی ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا.

مایکڵ کۆهین پارێزەری پێشووی ترامپ لە کاتی دادگاییکردنەکەدا گەواهی ئەوەی داوە کە ترامپ پێی وتووە "ئەو کارە بکە"، 130 هەزار دۆلاری چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 بە ئەکتەری فیلمە سێکسییەکان ستۆرمی دانیێڵز داوە، بۆ ئەوەی بێدەنگی بکات و باس لەو پەیوەندییە نەکات کە دە ساڵ پێشتر هەیانبووە و ترامپ گوایە شەوێکی لەگەڵیدا بەسەربردووە. ترامپ ڕەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ دانیێڵزدا هەبێت.

ڕێککەوتنی پێدانی پارە لە پێناو ئەوەی کەسێک بێدەنگبێت نایاسایی نییە، بەڵام ترامپ بە تۆمەتێکی کە بریتییە لە 34 تاوان، لەسەر بە ساختەکردنی تۆماری بازرگانی کۆمپانیاکەی بۆ شاردنەوەی گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە بۆ کۆهین لە ساڵی 2017دا، تێوەگلاوە، کە ترامپ گوتویەتی ئەو پارەیە بۆ کارە یاساییەکانی کۆهین بووە. بەرگریکارانی ترامپیش دەڵێن کۆهین بە ئارەزووی خۆی و بەبێ ئاگاداری ترامپ ئەو پارەیەی داوە بە پارێزەرەکەی دانیاڵ.

دۆناڵد ترەمپ بووە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا کە لە دۆسێیەکی تاوانکاریدا تاوانبار بکرێت. بڕیار لەسەر سزاکەی لە 11 ی مانگی حەوت دەدریت.

XS
SM
MD
LG