Accessibility links

حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بەرامبەر کوژرانی فەرماندەیەکی، دەیان مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکات


گرووپی حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کوژرانی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، دەیان موشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە 12ی مانگی شەش ڕایگەیاند دەیان موشەک لە باشووری لوبنانەوە بەرەو بەرزاییەکانی جۆلان هەڵدراون و لەسەدا 90یان ڕێگرییان لێکراوە و لەناوبراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەندێک موشەک بەر باکوری ئیسرائیل کەوتووە و ئاگر لە چەند ناوچەیەک کەوتۆتەوە.

سێ سەرچاوەی ئەمنی ڕایانگەیاندووە لەهێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر جویای باشووری لوبنان لە درەنگانی ڕۆژی سێشەممە، سێ چەکداری حزبوڵای لوبنان و فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵا کە بە تالیب عەبدوڵڵا ناسراوە کوژراون.

یەکێک لە سەرچاوەکان ئاشکرای کردووە تالیب عەبدوڵڵا باڵاترین فەرماندەی حزبوڵڵا بووە کە لە ماوەی هەشت مانگی شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراوە.

لە سەرەتای شەڕی غەززەوە، نزیکەی 300 چەکداری حیزبوڵڵا لە نێویاندا فەرماندە و بەرپرسانی سەرەکییان لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون. هەروەها لەو هێرشانەدا نزیکەی 80 هاووڵاتیی ئاسایی لوبنانیش کوژراون.

لەهێرشەکانی حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیلیش تا ئێستا 18 سەرباز و 10 هاووڵاتی ئاسایی ئیسرائیلی کوژراون.

حزبوڵڵا لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە و لە هەمان کاتدا کە شەڕی غەززە دەستی پێکرد، بەڵام بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل.

حزبوڵڵا لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە لەو کاتەوە شەڕی غەززە دەستی پێکردووە، بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل.

بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی حزبوڵڵای لوبنانەوە، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە سنوورییەکانی لوبنان.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG