Accessibility links

ئەمڕۆ جامی ئەوروپا لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات


پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یۆرۆ 2024) ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا دەست پێدەکات.

بە بەشداری 24 هەڵبژاردەی نیشتمانی، یۆرۆی 2024 لە 14ی مانگی شەش تا 14ی مانگی حەوت بەردەوام دەبێت. لە ماوەی مانگێکدا 51 یاری تۆپی پێ لە 10 یاریگا لە سەرتاسەری ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.

یاریی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە ئەمڕۆ هەینی لە نێوان ئەڵمانیای میواندار و سکۆتلاند ئەنجام دەدرێت. یارییەکە لە یاریگای ئارێنا لە شاری میونشن بەڕێوە دەچێت.

لە دوایین پاڵەوانێتی ساڵی 2020 ئیتاڵیا پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بەسەر ئینگەلتەرادا سەرکەوت.

جگە لە هەواڵی ڕۆژانە، دەنگی ئەمەریکا بەرنامەیەکی تایبەتی هەفتانە لەسەر یۆرۆی 2024 پێشکەش دەکات.

جامی ئەوروپا ساڵی 2024
please wait

No media source currently available

0:00 0:16:04 0:00

XS
SM
MD
LG