Accessibility links

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵکی


پۆلیسی یۆنان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی تەمەن 55 ساڵ لە دوورگەی ماتراکی لە یۆنان بە مردوویی دۆزرایەوە.

ئەمەش سێهەم گەشتیارە لە یۆنان دوای شەپۆلی گەرمایەکی زۆر گیانی لەدەستبدات.

لە وڵاتی وەزری پشوودان و گەشتیاران لە سەیرانگا دوورەکان و شوێنە مێژووییەکان و ڕێڕەوی شاخەکان دەستی پێکردووە لە کاتێکدا پەلەی گەرما لە 40 پلەی سەدی تێپەڕبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی وڵاتەکە هۆشداری لەمەڕ بەرزبوونەوەی پەلەی گەرما دەدەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردنیش ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە 14 هاووڵاتییان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی ئاینیی حەج لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها بەشێک لە گیانلەدەستدانەکان بەهۆی گەرماوە بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، لانی کەم 6 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە بووە و پلەی گەرما لە مەککە و لە دەوروبەری گەیشتووەتە 47 پلەی سەدی.

حاجییەک لە مەدینە ئاو بەسەری خۆیدا دەکات بەهۆی گەرماوە، 17ی شەشی 2024
حاجییەک لە مەدینە ئاو بەسەری خۆیدا دەکات بەهۆی گەرماوە، 17ی شەشی 2024

ڕۆژی چوارشەممە مەڕاسیمی حەج کۆتاییدێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاماری سعودیە ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ ملیۆنێک و 800 هەزار کەس ئەرکی حەج ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لەمەڕ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەدات و داوا دەکات خەڵکی لە ڕیگاکاندا ئاویان لێنەبڕێت و لە کاتژمێر 11ی بەیانی تا 3ی پاشنیوەڕۆ بەهۆی گەرماوە نەچنە دەرەوە.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش ڕۆژی یەکشەممە یەکشەممە، دەزگای کەشوهەوای نیشتمانی ڕایگەیاند، 63 ملیۆن کەس لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا لەو ناوچانە دەژین کە پلەی گەرما تیایاندا بەرزبووتەوە. لە هەندێک شار فینکسی ویلایەتی ئەریزۆنا ڕۆژی یەکشەممە پلەی گەرما گەیشتە 44 پلەی سەدی.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز، ئەسۆشیەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG