Accessibility links

ئەنجامی یارییەکانی جامی تۆپی پێی ئەوروپا


یارییەکانی تۆپی پێی جامی ئەوروپا (یۆرۆ 2024) کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت لە ڕۆژی چوارەمیدا گەرموگوڕتر دەبێت.

یەکەم یاری ڕۆژی دووشەممە لە هەردوو هەڵبژاردەی ڕۆمانیا و ئۆکرانیا بوو لە گرووپی ئەی. ڕۆمانیا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە ئۆکرانیا بباتەوە. یارییەکە لە یاریگەی ئارێنا لە میونشن بەڕێوەچوو.

لە هەمان گرووپدا بەلجیکا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە گۆڵێک بەرامبەر بە هیچ بە سلۆڤاکیا دۆڕا. یارییەکە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

هەر لە ڕؤژی دووشەممە لە گرووپی دی نەمسا و فەرەنسا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

لە هەمان گرووپدا ڕۆژی یەکشەممە، هۆڵەندا لە یاریگای ڤۆڵکسپارک لە هامبۆرگ لە بەردەم 48 هەزار بینەردا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پۆڵەندای بردەوە.

لە دوو یاری تری گرووپی سی ڕۆژی یەکشەممەدا، ئینگلتەرا بە ئەنجامی 1-0 لە سربیای بردەوە و سلۆڤینیا و دانیمارک 1-1 هاوسەنگ بوون.

سبەی سێشەمەش لە گرووپی ئێف تورکیا بەرامبەر گورجستان یاری دەکات، پاشان پورتوگال بەرامبەر کۆماری چیک یاری دەکات.

یارییەکانی پاڵەوانێتی ئەوروپا تا 14ی حەوت بەردەوام دەبێت.

XS
SM
MD
LG