Accessibility links

کۆپا ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکات


پێشبڕکێکانی تۆپی پێی جامی ئەمەریکا (کۆپا ئەمەریکا) ئەمڕۆ پێنجشەممە بە یاری نێوان ئەرجەنتین و کەنەدا دەستپێدەکات.

ئەمەریکا میوانداری ئەم پاڵەوانێتیە دێرینەی تۆپی پێ دەکات کە تا 14ی حەوت بەردەوام دەبێت. چالاکییەکەی ئەمساڵ کەمێک جیاوازە، کە تێیدا ژمارەیەک لە تیمەکانی ئەمەریکای باکوور و ناوەڕاست بەشداری لەگەڵ تیمەکانی ئەمەریکای باشوور دەکەن.

کۆی گشتی 16 تیم کە بەسەر چوار گروپدا دابەشکراون بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە دەکەن. یارییەکانی ئەم جامە لە 14 یاریگای لە سەرانسەری ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە یاری یەکەمی خۆی بەرامبەر بۆلیڤیا ئەنجام دەدات.

سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەکان بریتین لەمانە:

گرووپی ئەی: ئەرجەنتین، پیرۆ، شیلی، کەنەدا

گرووپی بی: مەکسیک، ئیکوادۆر، ڤەنزوێلا، جامایکا

گرووپی سی: ئەمەریکا، ئۆرۆگوای، پەنەما، بۆلیڤیا

گرووپی دی: بەرازیل، کۆڵۆمبیا، پاراگوای، کۆستاریکا

XS
SM
MD
LG