سکرتێری کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، فشاری ئێران لەسەر حکومەتی هەرێم بۆ گواستنەوەی ئەندام و بنەماڵەی حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران بۆ کامپی پەنابەران "شەڕێکی دەروونیە،" بۆیە بڕیارەکە لەلای ئەوان جێگەی قبوڵ نییە و لێدانێکی گەورەشە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئێران فشاری خستۆته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه بنه‌ماڵه و هه‌ڵسوڕاوانی ڕیزه‌كانی ئێمه بگوازرێنه‌وه بۆ كامپی په‌نابه‌ران، له ڕاستیدا شه‌رێكی دەروونییە له دژی نه‌ك ئێمه لێره له هه‌رێم، به‌ڵكو له دژی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات له ناوه‌وه‌ی وڵات. ئه‌گینا تا ئێستاش چه‌ند جار به‌رپرسانی باڵای عێراق رایانگه‌یاندوه كه بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێكراون و ڕه‌زامه‌ندییان له‌و بابه‌ته ده‌ربڕیوه."
گوتیشی، "چۆڵكردنی ئه‌و شوێنه له لایه‌ن ئێمه‌وه قابیلی قه‌بوڵ نییه، جێبەجێکردنی ئەو داوایەی ئێران دەبێتە برینێکی قوڵ، کە بە ئاسانی چارەسەرناکرێت و هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت، مێژووی هاوبەشی نێوان ئەو دوو پارچەیە بە ئاسانی بەدەستنەهاتووە کە کەس بتوانێت بە ئاسانی گەمەی پێ‌بکات."
دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا دەنگی ئەمەریکا لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای کۆمەڵەکانەوە ئەوەی بڵاوکردەوە کە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەزگای ئاسایش بانگهێشتی کردوون و داوای لێکردوون بە فەرمی بارەگاکانیان چۆڵبکەن، ئەگەر نا هێزی عێراقی دێتە سەربارەگاکانیان.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، پشتڕاستی ڕێککەوتنامەکەی نێوان ئێران و عێراق دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، "ئەو کەسانە وەک پەناهەندەی مرۆیی دەبێت لە کامپدا بژین بۆیە ئەو کامپانەیان بۆ دروستدەکرێن."
سەلام عەبدولخالق لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "بابەتی حزبە کوردییەکان پەیوەندی بە ڕێکەوتنی هاوبەشی نێوان حکومەتی عێراق و ئێرانەوە هەیە وەک دەوڵەت وە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەشێکە لە پرۆسەکە، بەڵام هەرێمی کوردستان تەنها لایەنی جێبەجێکارە و بەشێک نییە لەو ڕێککەوتنەی نێوان هەردوو دەوڵەتەکە."
وتیشی، "بەپێی بڕگەی سێی ڕێککەوتنەکە کامپێک دروستبکرێت لە کۆیە کە ئەندامان و خێزانی حزبە کوردییەکانی تێدا کۆبکرێتەوە و ڕاستەوخۆ یوئێن خۆی سەرپەرشتی بکات و تەنانەت لقێکی یوئێن لە کامپەکەدا بوونی هەبێت. کامپەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لە خۆی بگرێت. بۆ بابەتی زرڕگوێزیش لەبەر نەشیاوی ناوچەکە بۆ دروستکردنی کامپ لە ئێستادا بیری لێدەکرێتەوە ئاخۆ کامپ لە زڕگوێز یاخود لە ناوچەیەکی تر دروستبکرێت و نیشتەجێ بکرێن، ئەم پرسە تەواو پەیوەستە بەڕێكکەوتنی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق وەکو دەوڵەت، بەڵام ئێمە وەک هەرێمی کوردستان و دەزگای ئاسایش بڕیارەکە جێبەجێدەکەین."
فشارەکانی ئێران بۆ چەک کردنی هێزە کوردییەکان لە دوای ڕووداوەکانی "شۆڕشی ژینا ئەمینی" و هێرشەکانی دوو ساڵی ڕابردووی ئێران بۆسەر ئەو حزبانە دەستیپێکردووە و ڕێكەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.
عەلی شەمخانی، ئەمینداری باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە کۆتایی مانگی سێی 2023دا سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕێکەوتنامەیەکی ئەمنییان واژۆ کرد تایبەت بە ئاسایشی سنورەکانی نێوان هەردوو وڵات و سنوردارکردنی جموجۆڵی حزبەکانی کوردستانی ئێران.
لە دوای چەند جارێک هێرشی ئێران بۆسەر بارەگای حزبە کوردییەکان لە مانگی نۆی 2022، حکومەتی ئێران ڕۆژی 19ی نۆی 2023ی وەکو دوا وادە بۆ چەککردن و داخستنی بارەگای حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی دانابوو، بەڵام پێش ئەو وادەیە لەلایەن عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هێزە کوردییەکان لە ناوچە سنورییەکان کشێنرانەوە، هێزەکانیشیان لە کەمپەکانی زرگوێز و کۆیە و ناوچەکانی تر "چەککران".
بە ڕای سکرتێری کۆمەڵە، فشارەکانی ئێران بەشێکن لە پلانی هەردوو ولاتی ئێران و تورکیا بۆ لێدان لە دەستکەوتە نەتەوەییەکانی کورد و بە تایبەتیش قەوارەی هەرێمی کوردستان.
ئیبراهیم عەلیزادە وتی، "ده‌یان ئاماژه هه‌یه كه پێمانده‌ڵێ ئه‌و فشاره به‌ر له‌وه‌ی ئامانجی لاوازكردنی ئێمه بێت، ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. ده‌كری پێمبڵێن ئاخۆ شاری كه‌ركوك به پیلان و به فه‌رمانده‌یی كێ له هه‌رێمی كوردستان دابڕا؟ ده‌كرێ پێمبڵێن كێ له پشته‌وه‌ی بڕیاره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی دادگای فیدراڵی عێراقه بۆ بچووکكردنهوهی قه‌واره‌ی ئه‌و هه‌رێمه؟ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران چاویان به هیچ ئاستێك له ئازادی و له ژیانی ئاسوده بۆ خه‌ڵكی كورد له هیچ پارچه‌یه‌ك ههڵنایەت. هه‌ر بۆیه لێره فشار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دێنن بۆ ئه‌وه‌ی وای لێبكه‌ن كه له خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی بێگانه بێت، نه‌توانێت ببێت به ئهلگو بۆ هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان. پێم سه‌یره بۆچی ده‌بێت كه‌سانێك له‌و هه‌رێمه هه‌بن كه ئه‌و حه‌قیقه‌ته ساده‌یه نه‌بینن؟"
وتیشی، "بە دەزگاکانی هەرێممان وتووە ئێمە ناچینە ژێر باری ئەو داوایە، به خۆشییه‌وه ئه‌وانیش ده‌رگای گفتوگۆیان له گه‌ڵمان لەسه‌ر ئه‌و بابه‌ته دانه‌خستووه و هیوادارم رێگه‌چاره‌یه‌كی شیاوی بۆ بدۆزینه‌وه. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئێمه ئاسۆمان له‌ودیو له رۆژهه‌ڵات ڕوونه. گوڕانكاری له ئێران چاره‌هه‌ڵنه‌گره و زهمەن له بەرژەوەندی ئێمه‌یه. لانی كه‌م شۆرشی ژینا ده‌بێ ئه‌وه‌ی به هه‌مووان سه‌لماندبێ. ئێمه په‌نابه‌رانی هه‌ڵاتووی شه‌ڕ نین، كه هه‌ر ڕوژه بمانگوازنه‌وه بۆ كه‌مپێك، له تاڵی و سوێری خه‌باتێكی 50 ساڵه هاتوینهدهر."