Accessibility links

دوای 10 ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سوریا و عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەکاتەوە


ڕۆژی چوارشەممە، گەشتە بازرگانییە ئاساییەکانی نێوان سوریا و عەرەبستانی سعودیە دەستیپێکردەوە.

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی سوریا، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات نراوە لە دوای 10 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندی نێوانیان.

پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و عەرەبستانی سعودیە لە ساڵی 2012دا پچڕا بەهۆی سەرکوتکاری دڕندانەی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی دژە حکومەت لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا.

زۆربەی وڵاتانی عەرەبی هەوڵی گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ دیمەشق داوە، کە ساڵی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی گشتیی کۆمکاری عەرەبیدا پەسەندکرا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سانای فەرمیی سوریا، ئەیمەن سوزان باڵیۆزی سوریا لە عەرەبستانی سعودیە ڕایگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان "هەنگاوێکی باشترە لە پڕۆسەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا."

لە مانگی پێنجدا حاجیانی سوریا گەشتێکی ڕاستەوخۆیان بۆ عەرەبستانی سعودیە ئەنجامدا بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج، بەڵام هێزی ئاسمانی سوریا ڕۆژی چوارشەممە گەشتی ئاسایی بۆ ڕیاز ئەنجامدا.

شەڕی ناوخۆی سوریا کە ماوەی 13 ساڵە بەردەوامە، ئێستا گەیشتووەتە بنبەست و حکومەتی ناوەندی دیمەشق جارێکی دیکە زۆربەی خاکی سوریای کۆنترۆڵکردووەتەوە، لەکاتێکدا باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لەژێر کۆنترۆڵی هەندێک گرووپی ئۆپۆزسیۆندایە و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاش لە ژێر دەستی هێزە کوردییەکاندایە.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG