Accessibility links

لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە هەوڵی دۆزینەوەی تۆمەتبارانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی پارتی دەدرێت


بەرپرسی لقی 22 ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەوڵێکی "کوشتن" ڕزگاری بوو، دوای ئەوەی لە ڕێگەی بۆمبی لکێنراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی کرایە ئامانج و تەقێنرایەوە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 15 ی حەوتی 2024، لەکاتێکدا ئەکرەم ساڵەح بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی ویستوویەتی لە شوێنی حەوانەوەی خۆیەوە بۆ دەوام بڕوات، لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلەکەی کراوەتە ئامانج و تەقێنراوەتەوە، بەڵام خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانەکەی دەربازیان بووە.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەکرەم ساڵەح بەرپرسی لقی 22 ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند،"کردەوەکە تیرۆرستی بوو، وادیارە پێشتر چاودێری کراوم و کاتێک چوومەتە نێو ئۆتۆمبێلەکەم لە دوورەوەو لە ڕێگەی کۆنترۆڵەوە تەقێنراوەتەوە."

شوێنی حەوانەی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی لە گەڕەکی شەهیدانی شاری کەلارە، ئۆتۆمبێلەکەش لەبەردەم شوێنی حەوانەوەکەیداو کاتێک ویستوویەتی بەرەو لق بکەوێتە ڕێ تەقیووەتەوە.

ئەکرەم ساڵح دەڵێت،"داواکارم دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی ورد بکەن، چونکە پاراستنی ئەمنییەتی ئەم سنورە لەئەستۆی ئەواندایەو چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەین، تا تۆمەتباران بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بن."

هەروەها وتیشی،"جۆری ڕووداوەکە جێی گومانەو بە خەڵکی ناشارەزا ناکرێت، بە تایبەت بۆمبەکە لە ژێر تایەری لای سەکن ئەو شوێنەی لێی دادەنیشم دانرابوو."

دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی، دەزگا ئەمنییەکانی سنوری گەرمیان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووەو سەرجەم کامیراکانی چاودێری هەڵگیراونەتەوە بە مەبەستی پشکنین.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس و ئاگادار لە ئاراستەی لێکۆڵینەوەکان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،"پێناچێت بۆمبەکە لەو شوێنە بۆ بەرپرسی لق دانرابێت کە تەقیووەتەوە، ڕەنگە پێشتر بۆی دانرابێت، چونکە کامیراکانی چاودێری نزیک شوێنی حەوانەوەکەی ئاماژەیەکی ئەوتۆیان تێدا نییە."

سەرچاوەکە دەڵێت،"هێزە ئەمنییەکان سەرجەم کامیراکانی شوێنی حەوانەوەی بەرپرسی لق و دەوروبەری شوێنەکەیان هەڵگرتووەتەوە، هەروەها لە دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسی لق بەهەر جێگەو ئاراستەیەکدا ڕۆیشتبێت و تێپەڕی بێت، کامیرای هەموو ئەو شوێنانە هەڵدەگرینەوەو لێکۆڵینەوەی ورد دەکەین، تا دەگەینە سەرەداوێک."

بەرپرسێکی پارتی لە ڕێگەی بۆمبی لکێنراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی کرایە ئامانج
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:51 0:00

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاتێکدایە، تەنها چەند هەفتەیەک بەسەر کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی حزبەکەیدا تێدەپەڕێت، کە لەکاتی کۆنفرانسدا و بەهۆی شکستهێنانی ژمارەیەک کادیری دیارەوە ناکۆکی نێوخۆیی قوڵ لە سنورەکە دروستبوو.

ئەکرەم ساڵح دەڵێت،"ناتوانین گومان بکەین، چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دام و دەزگا ئەمنییەکانین، چونکە ئاسایش و ئارامی سنورەکە لە ئەستۆی ئەواندایە."

بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی هیچ لایەنێکی بەفەرمی تۆمەتبار نەکرد بەوەی لە پشت تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە بووبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆباڵی ئاشکراکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی خستە ئەستۆی دام و دەزگا ئەمنییەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:30 0:00

XS
SM
MD
LG