Accessibility links

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ: هاوپەیمانی نێونەتەوەیی چەکی زیاتر ڕەوانەی بنکە سەربازییەکەی لە سوریا دەکات


وێنەی ئەرشیڤ- کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک بنکەی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە دەرەوەی سەرێ کانی، لە پارێزگای حەسەکە هاوکاتی خۆپیشاندانێکی کوردەکانی سوریا دژ بە هەڕەشەکانی تورکیا، لە 6ی مانگی دەی ساڵی 2019.
وێنەی ئەرشیڤ- کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک بنکەی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە دەرەوەی سەرێ کانی، لە پارێزگای حەسەکە هاوکاتی خۆپیشاندانێکی کوردەکانی سوریا دژ بە هەڕەشەکانی تورکیا، لە 6ی مانگی دەی ساڵی 2019.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ژمارەیەک بارهەڵگر و 4 زرێپۆش بۆ پاراستنی بارهەڵگرەکان ڕەوانەی گەورەترین بنکەی سەربازی خۆیان لە سوریا کردووە.

ئەم هەواڵە لە لایەن چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی ناوخۆییشەوە بڵاوکراوەتەوە.

ڕوانگەکە ڕایشدەگەیەنێت کە هێز و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئەلوەلیدەوە ڕەوانەی بنکەی هاوپەیمانان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر کراوە کە گەورەترین بنکەی سەربازی هاوپەیمانانە لە سوریا.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەی لە بەریتانیایە و پشت بە چالاکوانانی ناو سوریا دەبەستێت بۆ هەواڵەکانی، ئاماژەی بەوەشکردووە، باری بارهەڵگرەکان بریتین لە کەرەستەی سەربازی و لۆجستی، پێداویستی پزیشکی و تانکەری سووتەمەنی.

ڕۆژی هشتی مانگی حەوتیش، ڕوانگە ڕایگەیاند کە هێزەکانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" کاروانێکی سەربازی تریان لە ڕێگەی دەروازەی سنوورییەوە ڕەوانەی بنکەکەی خۆیان لە سووریا کردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەکە، کاروانەکە لە 38 بارهەڵگر پێکهاتبوو، کە بریتی بوون لە تانکەری سوتەمەنی، بارهەڵگری داخراو، مۆلیدەی کارەبا و چەکیدژە فڕۆکە. بەپێی زانیارییەکان، بارەکە ڕەوانەی بنکەی ئەمەریکایی لە قەسرۆک و تل بایدەر لە نزیک حەساکە کراوە.

XS
SM
MD
LG