Accessibility links

پارچە فرۆشراوەکانی کۆمپانیایەکی پۆڵەندی بە ئێران، لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدا بەکارهێنراون


کۆمپانیایەکی ئەندازیاری حکومی پۆڵەندی ڕۆژی پێنجشەممە، 18ی مانگی حەوت ڕایگەیاند لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتیک سەبارەت بە هەناردەکردنی هەندێ لە پارچەکانی بۆ ئێران کە لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی شاهیدا بەکارهاتوون، لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەکات.

ڕادیۆ زێتی پۆڵەندا (Radio Zet) بەبێ ئەوەی ناوی سەرچاوەکانی خۆی بخاتەڕوو، ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیای 'WSK Poznan' هەندێ پارچەی بە ئێران فرۆشتووە کە لە بەرهەمهێنانی فرۆکە بیفرۆکەوانەکانی شاهید کە بە ڕووسیا دراون لە شەڕەکەی دژی ئۆکرانیا، بەکارهاتوون.

داواکارانی گشتی پۆڵەندا پشتڕاستیان کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هەناردەکردنی ئەو کاڵایانە دەکەن، بەڵام ناوی ئێرانیان نەهێناوە.

کۆمپانیاکە بە بێ ئەوەی باسی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکات، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "پەمپەکانی ئەو کۆمپانیایە بەهۆی کێشیانەوە بۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نابێت و بە گازۆیل کاردەکەن، نەک سووتەمەنی فڕۆکەوانی."

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا، کۆماری ئیسلامی ئێران هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهیدی بۆ مۆسکۆ دابین کردووە. ڕووسیا ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بۆ ماندووکردنی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا و لەناوبردنی ژێرخانی ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت. پۆڵەندا ئەندامی ناتۆ بووە و یەکێک بووە لە گەورەترین لایەنگرانی ئۆکرانیا.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕادیۆ زێتی پۆڵەندا، کۆمپانیایەکی پۆڵۆنی کۆمەڵێک پەمپی بە کۆمپانیای مۆتۆرسازانی ئێران فرۆشتووە کە تراکتۆری کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنێت، بەڵام ئەو پارچانە دراوە بە کارگەکانی کەرەستەی سەربازی ئێران و لەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانانەدا کە بە ڕووسیا فرۆشراون بەکارهێنراون.

بەپێی هەواڵەکە، ئەم بابەتە لەلایەن دەزگای ئاسایشی ناوخۆی پۆڵەندا بەدواداچوونی بۆ کراوە و داواکاری گشتی ئەو وڵاتە ئاگادارکراوەتەوە.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG