Accessibility links

کاردانەوە جیهانییەکان لەسەر بڕیارەکەی بایدن


دوابەدوای کشانەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی سەرۆک جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکەی ئەمساڵی 2024ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ڕێبەرانی وڵاتانی جیهان کاردانەوەیان لەسەر بڕیارەکەی سەرۆک بایدن هەبووە.

ئۆڵاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا؛
"جۆو بایدن، دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستهێنا بۆ وڵاتەکەی و بۆ ئەوروپا و بۆ جیهان.

کیێر ستارمەر، سەرەک وەزیری بەریتانیا؛

"ڕێز دەگرم لە بڕیارەکەی سەرۆک بایدن و وەهاش چاوەڕوان دەکەم لەم ماوەیەی سەرۆکایەتییەکەیدا پێکەوە کار بکەین. دەشزانم بڕیارەکەکەی سەرۆک بایدن داویەتی، لەسەر ئەو بنچینەیە بووە کە بڕوای وەهابووە لە بەرژەوەندی ئەمەریکایە."

پێدرۆ سانچێز، سەرەک وەزیری ئیسپانیا؛
"هەموو خۆشەویستی و پێزانینێکم هەیە بۆ ئەو بڕیارە بوێرانە و شکۆمەندانەی سەرۆک جۆو بایدن، ئەمە نیشانەیەکی گەورەیە بۆ سەرۆکێکی مەزن، کە هەمیشە لە پێناو دیموکراتی و ئازادیدا خەباتی کردووە."

سیمۆن هاریس، سەرەک وەزیری ئێرلەندا؛
"بە ناوی گەل و حکومەتی ئێرلەنداوە، سوپاست دەکەم بەڕێز سەرۆک بۆ ڕێبەرایەتیت و دۆستایەتیت لە جیهاندا. جۆو بایدن، هەمیشە دەنگێکی بەهێز بووە."

جۆناس گار ستۆیەر، سەرەک وەزیری نەرویژ؛
"ڕێز لە بڕیارەکەی سەرۆک جۆو بایدن دەگرم. ئەو دەیەوێت بەو بڕیارە وڵات بەرەوپێش بەرێت."

دۆناڵد توسک، سەرەک وەزیری پۆڵەندا؛
"بەڕێز سەرۆک جۆو بایدن، تۆ زۆر بڕیاری قورست داون و ئەو بڕیارانەت وەهایان کردووە، پۆڵەندا و ئەمەریکا و جیهانیش پارێزراوتر بن."

پیتەر فیالا، سەرەک وەزیری کۆماری چیک؛
"بە دڵنیاییەوە ئەمە بڕیارێکی قورسە بۆ سیاسییەکی دەیان ساڵە خزمەتی وڵاتەکەی کردووە، بەڵام بڕیارێکی پڕ بەهاترە."

دیمتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کرملن؛
"هێشتا نزیکەی 4 مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردن، ئەو ماوەیەش زۆرە کە دەتوانرێت زۆر شتی تیادا بگۆڕدرێت؛ پێویستە ئارام بین بە وردی چاودێریی ڕووداوەکان بکەین، کە یەکەمیان کردە لەشکرییەکانمان (مەبەست لە شەڕی ئۆکراینە) تایبەتن بۆ ئێمە."

سەرچاوە: ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG