Accessibility links

ڕۆژی دووشەممە بە گەرمترین ڕۆژ لە مێژووی جیهان تۆمارکرا


بەپێی خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە گەرمترین ڕۆژ بووە کە هەتا ئێستا لەسەر زەوی تۆمار کرابێت بە ڕادەیەک ژمارەی پێوانەیی ڕۆژی پێشووی شکاند، وڵاتان لە سەرانسەری جیهان لە ژاپۆنەوە هەتا بۆلیڤیا و ئەمەریکا هەستیان بەو گەرمایە کردووە.

داتاکانی مانگی دەستکردی کاتی کە ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن کۆمپانیای کۆپەرنیکۆسەوە بڵاوکراونەتەوە، دەریانخستووە کە ڕۆژی دووشەممە ژمارەی پێوانەیی ڕۆژی پێشووی بە پلەی 0.06 پلەی سەدی شکاندووە.

زانایانی بواری کەشوهەوا دەڵێن ئێستا جیهان بە ڕادەی 125 هەزار ساڵ لەمەوبەر گەرمە و ئەوەش بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا کە هۆکارەکەی مرۆڤە. لە کاتێکدا زانایان ناتوانن دڵنیابن لەوەی کە ڕۆژی دووشەممە گەرمترین ڕۆژ بووە لەو ماوەیەدا، بەڵام تێکڕای پلەی گەرما ماوەیەکی زۆر پێش ئەوەی مرۆڤ پەرە بە کشتوکاڵ بدات، بەم شێوەیە بەرز نەبووە.

پلەکانی گەرما لەم دەیان ساڵەی دواییدا بەرزبوونەتەوە کە هاوتایە لەگەڵ ئەوەی زانایانی کەشوهەوا پێشبینی دەکەن ڕووبدات ئەگەر مرۆڤ بەردەوام بێت لە سووتاندنی سووتەمەنی بەردینی کە بە ڕێژەیەکی بەردەوام لە زیادبووندا.

کریستیانا فیگێرس، سەرۆکی پێشووی دانوستانەکانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ئەگەر جیهان یەکسەر ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت، هەموومان دەسوتێنێ.

سەرچاوە: ئەسۆشیەتید پرێس

XS
SM
MD
LG