Accessibility links

بەهۆی چەند ئاگرکردنەوەیەکی بە مەبەست زیانێکی گەورە بە هێڵەکانی شەمەندەفەری فەڕەنسا دەکەوێت


کاربەدەستانی فەڕەنسا دەڵێن چەند ئاگرێک بە مەبەست کراونەتەوە و بوونەتە هۆی زیانێکی گەورە بە هێڵە خێراکانی شەمەنەدەفەر و بەمەش گەشتی سەدان هەزار کەس گرفتیان تێکەوتووە.

بەپێی کاربەدەستان ئاگرەکان شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی کراونەتەوە، واتە چەند کاتژمێرێک بەر لەوەی ئاهەنگی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەبچێت.

زیانەکان بەر هێڵەکانی کۆمپانیای شەمەندەفەری فەڕەنسا (SNCF) کەوتوون و کۆمپانیا Eurostar ی کە هاتوچووەکانی شەمەندەفەری نێوان چەند وڵاتێکی ئەوروپا بەڕێوەدەبات، دەڵێت بەهۆی ئەو ئاگرانەوە گەشتەکانی نێوان پاریس و لەندەن ڕاگیراون.
دەزگاکانی ئاسایشی فەڕەنسا دەڵێن لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تێکدەرانەیەن.

فەڕەنسا ڕێوشوێنێکی توندی ئاسایشی گرتووەتەبەر بەبۆنەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادەوە و زیاتر لە 45 هەزار پۆلیس و 2 هەزار ئاسایشی تایبەت لە جادە و شەقامەکان بڵاوکراونەتەوە و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چاودێری زۆر ناوچە دەکرێت.

سەرچاوە/ فڕانس پرێس

XS
SM
MD
LG