Accessibility links

ئەمەریکا دوو سەرۆکی گەورەترین کارتێلی ماددە هۆشبەرەکانی مەکسیک دەستگیر دەکات


پۆلیسی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە شاری ئێل پاسۆی ویلایەتی تەکساس، ئیسماعیل "ئێل مایۆ" زامبادا، سەرۆکی کارتێلی سینالۆا لە مەکسیک کە یەکێکە لە گەورەترین باندی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا دەستگیرکرد.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە 25ی مانگی حەوت ڕایگەیاند، جگە لە زامبادا، خواکین گوزمان لۆپێز، کوڕی ئێل چاپۆ گوزمان کە ئێستا لە ئەمەریکا زیندانی کراوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسدا دەستگیرکراوە.

زامبادا ساڵانێک لەمەوبەر بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئێل چاپۆ گوزمان کارتێلی سینالۆای دەستپێکردووە.

زامبادا ساڵانێکە لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە داواکراوە و لە دوو دەیە لەمەوبەرەوە چەندین تۆمەتی تۆمەتبارکردن لە دادگاکانی ئەمەریکا دژی تۆمارکراوە.

دەستگیرکردنەکە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا کە ساڵانێکە بەدوای دەستگیرکردنی سەرۆکی کارتێلی سینالۆای مەکسیکدا دەگەڕێن.

زامبادا کە پێدەچێت تەمەنی لە تەمەنی 70 ساڵیدا بێت و گوزمان لۆپێز کە لە تەمەنی 30 ساڵیدایە، دوای نیشتنەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ناوچەی ئێلپاسۆ دەستبەسەر کراون.

ئێل مایۆ زامبادا و خواکین گوزمان لۆپێز لە بەهێزترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانن لە مەکسیک، بازرگانییەکی گەورەی نێودەوڵەتی بە کۆکاین و فێنتانیڵ بەڕێوەدەبەن، ماددە هۆشبەرەکان دەگوازنەوە بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا و ناوچەکانی دیکەی جیهان.

بە پیی سێ بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئەمەریکایی کە ئاشنای ئۆپەراسیۆنەکەن و داوای ئەوەیان کردووە ناویان نەهێنرێت بۆ ئەوەی ڕاشکاوانە باسی ڕووداوەکان بکەن، زامبادا لەلایەن گوزمان لۆپێزەوە ڕاکێشراوە بۆ ئەمەریکا.

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا سەرۆکەکانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەکەنە ئامانجی سەرەکی و زۆرجار لە بەرامبەر زانیارییەکدا کە دەبێتە هۆی گرتنی کەسایەتییە باڵاکانی دیکەی کارتێلەکان، لەگەڵیاندا مامەڵە دەکەن.

سینالۆا یەکێکە لە دوو گەورەترین گروپی تاوانکاری ڕێکخراو لە مەکسیک و یەکێکە لە ئاڵۆزترین کارگە تاوانکارییەکانی جیهان.

داواکاری گشتی ئەمەریکا مێریک گارلەند لە بەیاننامەیەکدا کە ئێوارەی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، دوو تاوانبارە دەستگیرکراوەی بە "سەرکردایەتی یەکێک لە توندوتیژترین و بەهێزترین ڕێکخراوەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا" ناساندووە.

هەروەها داواکاری گشتی ئەمەریکا فێنتانیلی بە "کوشندەترین ماددە هۆشبەرەکان" ناوبرد کە ئەمەریکا تا ئێستا ڕووبەڕووی بووەتەوە.

گارلەند گوتیشی "وەزارەتی داد تاوەکو لێپرسینەوە لە هەموو سەرکردە و ئەندام و هاوبەشێکی کارتێل نەکات کە بەرپرسیارن لە ژەهراویکردنی گەڕەکەکانمان، ئۆقرە ناگرێت."

داواکاری گشتی ئەمەریکا چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە کارتێلی سینالۆا گەورەترین دابینکەری ماددە هۆشبەرەکانە لە ئەمەریکا.

پێشتر دەزگای جێبەجێکردنی ماددە هۆشبەرەکانی ئەمریکا پاداشتی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی زامبادا دانابوو.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG