Accessibility links

باراک ئۆباما و میشێڵی هاوسەری پشتیوانی لە کامڵا هەریس دەکەن بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا


باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و میشێل ئۆباما، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمەریکا پشتیوانی خۆیانیان ڕاگەیاندووە بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی کامڵا هەریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

ئەم پشتیوانییەی ئۆباما و میشێڵ نەک هەر گرنگە بۆ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، بەڵکو یەکلاکەرەوەیشە لەلایەن دووان لەو دیموکراتانەی کە خاوەنی ئاستێکی جەماوەریی زۆرن لەناو دیموکراتەکانی وڵاتەکەدا.

ئەم پشتیوانییە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕاگەیەندرا لە دیمەنێکی ڤیدیۆییدا هاوکاتی پەیوەندییەکی هاوبەشی تەلەفونی ئۆباما و میشێڵ لەگەڵ کامڵا هەریسدا، ئەمەش بڕیارەکەی سەرۆک جۆو بایدن بۆ کشانەوە لە کاندیدبوونی دووبارەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و دەستنیشان کردنی کەسی دووهەمی بەڕێوبەرایەتییەکەی و پشتیوانی کردنیشی بۆ بوون بە کاندیدی دیموکراتەکان لەم هەڵبژاردنەی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا لە بەرامبەر دانۆڵد ترامپ، کاندیدی فەرمی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەیدا بە کامڵا هەریسی وتووە "ئەم تەلەفونەمان کردووە تا پێت بڵێین بۆ من و میشێڵ، هیچ شتێک لای ئێمە لەوە بەنرختر نییە لەوەی پشتیوانیت لێبکەین و هەرچییەکی لە تواناشماندا بێت دەیکەین لەم هەڵبژاردنەدا بۆ گەیشتنت بە ئۆڤڵ ئۆفیس."

خانمی یەکەمی پێشووی ئەمەریکاش بە کامڵا هەریسی ڕاگەیاندووە "ناتوانم لەم پەیوەندییە تەلەفونییەدا بە خانمی خۆم نەڵێم شانزایت پێوە دەکەم. ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە بابەتێکی مێژوویی."

کامڵا هەریس کە سەرۆکی پێشوو و خانمی یەکەمی پێشوویشی بەر لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2008 ناسیوە، سوپاسی هاوڕێیەتی هەردووکیانی کردووە و وتووشیەتی چاوی لەوەیە "بگاتە جێ و کەوتۆتە ڕێ." لەگەڵ ئەواندا لەم 3 مانگەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا کە بڕیارە ڕۆژی 5ی مانگی یازدەی داهاتوو، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بکرێت.

دەشێت باراک ئۆباما و میشێڵ ئۆباما، دواترین دوو کەسایەتی سەرەکی دیموکراتەکان بن لە پشتیوانی کردنی کامڵا هەریسدا کە بە دوو کەسایەتی گەورەش دادەنرێن بۆ کۆکردنەوەی دارایی بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن.

بەپێی ڕاوەرگرتنێکی گشتی کە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسیۆسێتد پرێس کردوویەتی، هەریس توانیویەتی دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی بەدەست بێنێت لە کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکاندا کە بڕیارە ڕۆژی 19ی مانگی 8 بکرێت لە شاری شیکاگۆ.


سەرچاوە/AP

XS
SM
MD
LG