Accessibility links

میدیاکانی دەوڵەتی تورکیا دەڵێن ئەنکەرە بانگهێشتی مەحمود عەباس دەکات بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی


ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵۆ ڕۆژی چوارشەممە لە زاری نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بانگهێشتی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان مەحمود عەباس دەکات بۆ وتاردان لە پەرلەمانی تورکیا.

کورتولموش دەڵێت"ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە، بەڕێز عەباس بانگهێشتی کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا دەکەین و ئەویش لە بەردەم پەرلەمانتاراندا دۆسیەی فەلەستینییەکان ڕوون دەکاتەوە."

هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە هاوسەر و منداڵەکانی هەنییە کردووە و سەرەخۆشی لێکردوون و هاوغەمی خۆی دەربڕیوە.

تورکیا هەمیشە پشتگیری خۆی بۆ فەلەستینییەکان پیشانداوە، بە تایبەت پاش شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە لە دوای هێرشە کوشندەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە حەوتی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد.

هەروەها ئەردۆغان هەمیشە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس هەبووە و چەندین جار لە تورکیا میوانداریی کردوون، لەم دواییانەدا لە وەڵامی چڕبوونەوەی ئەگەری شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵڵا، پشتیوانی ئەنکەرەی بۆ لوبنان ڕاگەیاند و داوای لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە کرد هەڵوێستێکی هاوشێوە بگرنەبەر.

ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG