زیاتر لە دوو هەفتەیە هێزەکانی ئۆکرانیا توانیویانە بچنە ناو خاکی ڕووسیا و هەتا ئێستا ڕووسیا توانای دەرکردنیانی نییە. ئەمە بە وەرچەرخانێکی گرنگ دادەنرێت لەم شەڕەی ڕووسیا کە وا دوو ساڵ و نیوە لە دژی ئۆکرانیا دەستیپێکردووە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە بەرەکانی ئەو شەڕەوە دێن، هێزەکانی ئۆکرانیا توانیویانە بە سەدان کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی ڕووسیا کۆنترۆڵ بکەن کە چەندین شوێنی دانیشتوانی ڕووسی تێدایە، لەوانە شارۆچکەی سودژا لە هەرێمی کورسکی باشوری ڕۆژئاوای ڕووسیا. بەهۆی ئەم هێرشەی ئۆکرانیاوە هەزاران ڕووسیایی ئاوارە و دەربەدەر بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان لەو ناوچانە جێهێشتووە.
دەپرسین:
هەتا چەند ئەم وەرچەرخانە بۆی هەیە کاریگەری لەسەر ڕای گشتی ناو ڕووسیا هەبێت بە ئاڕاستەی کۆتاییهێنان بەم شەڕە بێ پاساوە؟
ئایە بۆی هەیە شەپۆلێکی ناڕەزایی نوێ لە ناو ڕووسیا لە دژی کرێملێن دەستپێبکات؟
کاریگەری لەسەر ئابوری و سەقامگیری ڕووسیا چۆن دەبێت؟
لێکەوتە سیاسییەکانی لەسەر پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ڕۆژئاوا و ئەمەریکا بە تایبەتی چۆن دەبێت لە کاتێکدا ڕووسیا ڕۆژئاوا بەم هێرشانە تۆمەتبار دەکات؟
ئایە بۆی هەیە تەشەنەکردنی شەڕەکە بۆ ناو خاکی ڕووسیا شەڕێکی جیهانی لێبکەوێتەوە؟
لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاووتوێی ئەم پرسە کرا بە میوانداری:
دکتۆر محەمەد ئیحسان، مامۆستا لە زانکۆی لەندەن.
دکتۆر حەسەن ئەحمەد، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
دکتۆر محەمەد ئیحسان:
ئەمە پەرەپێدانێکی جددییە لە شەڕەکە یەکەمجارە لە دوای شەڕی جیهانی دووەم دەوڵەتێک بتوانێت 27 کیلۆمەتر بچێتەناو زەوی ڕووسیەکان کە زیلینسکی توانی ئەم کارە بکات، ئەمە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا نییە لە ڕووسیا پێی دەڵێن ئۆپەراسیۆنی تایبەت واتە دەڵێن هاوپەیمانیەکی ڕۆژئاوا دژی ڕووسیا هەیە کە لە ڕاستیشدا وایە، ئەمە شەڕێکی گەورەیە وڵاتە ئەوروپیەکان پێکەوە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن لەم شەڕە
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا هەر جۆرە چەکێکیان بە زێلێنسکی دابوو مەرجدار بوو کە نەچێتە ناو خاکی ڕووسیاوە لەبەر ترسی ورچی ڕووسیا بەڵام ئەمڕۆ هاوکێشەکە گۆڕاوە و زێلێنسکی گوێی نەدا بە ناتۆ و ئەمەریکا .
لە ناو شەقامی ڕووسی خەڵکانێک هەن دژە شەڕن، ئەمڕۆ شەڕەکە گۆڕاوە و زەوی بەرامبەر زەوییە.
لە ڕاستیدا کاریگەری جەنگەکە لەسەر کۆمەڵگەی ڕووسی زۆر بە ڕوونی دیارە هەروەها سەربازەکان ماندوون و تاقەتی شەڕیان نەماوە بەڵام ئەو ستاندارە سەربازیی و مرۆڤ سازیەی کە لە سەربازی ئەمەریکایی و ئینگلیزیدا دەبینرێت لە سەربازی ڕووسیادا نییە، ئەمە بەڕاستی ئاڕاستەکردنی ڕۆژئاواییە بۆ زێلێنسکی گلۆپی سەوزیان بۆ هەڵکردووە بەتایبەت لەلایەن ئینگلیزەکانەوە هەتا کاریگەری هەبێت لەسەر دانوستانی سیاسی لەسەر شەڕەکە چونکە بە بۆچوونی ئەوان پۆتینی خۆبەزلزان دانوستان ناکات ڕووبەڕێکی زۆری زەوی کۆنتڕۆڵ کردووە چونکە ئەگەر شکست بهێنن لە شەڕەکە ئەوکات دانوستان زۆر زەحمەت دەبێت، ئەگەر لە ڕووی ژمارەوە سەیری ئەم جەنگە بکەین ناتۆ و ڕۆژئاوا زیانی بەرکەوتووە.
ئەو ریسکەی زێلێنسکی کردوویەتی هۆکاری زۆرە لەوانە پەیوەندیدارە بە هەڵویستی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە، پەیوەندی هەیە بە تەکتیکی سەربازیی و هاوکاری وڵاتانی ناتۆ ئەمانە دوور نییە ئیستفزازی پۆتن بکات.
لە ڕووی باگڕاوندی کۆمەڵایەتیەوە ڕووسەکان وا سەیری ئۆکرانیا دەکەن وەک (یانە) یەک وایە بۆیان ئۆکرانیەکانیش ڕووسەکان وەک داگیرکەر دەبینن.
ڕووسیا لە یەکێتی سۆڤیەتی جارانەوە هەتا ئەمڕۆ لە ڕووی سەربازییەوە هیچ ئەپدەیتی تێدا نییە.
جەنگی ئەتۆمی ئاسان نییە ڕووبدات چونکە جەنگێکی خۆکوژییە واتە خۆی و دوژمنەکەشی دەکوژێت .
هەر کەسێکی تر بووایە لە ڕووسیا لە بری پۆتن بڕیاری شەڕی دەدا لە دژی خۆرئاوا و وڵاتانی ناتۆ.
پۆتن لە کۆنفرانسێکدا بە ئێمە وت ئەگەر ناتۆ دژی ئێمە نییە ئێمەش دەبین بە ئەندام لە ناتۆ، ئەوان لەبەردەگاکەی خاکەکەی ئێمە هەموو شتێک کۆنتڕۆڵ دەکەن منیش قبوڵی ناکەم واتە پۆتن هەیبەت و غروری زۆری هەیە ئەگەر ئۆکرانیەکان بە تەنها بن ڕووسەکان زۆر بەهێزترن.
ئێستا دانوستانیان هەیە لە قەتەر لە دوای تورکیا، دوور نییە لە دانوستاندنیان هەڵوێستێکی تریان هەبێت، پۆتن دەڵێت هەتا ئەم ئیستفزارەیان نەشکێنن لەگەڵیان دانانیشین بۆیە کاتێکی زۆری پێچوو .
ئەگەر گۆڕانکارییەک بکرێت لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و کۆمارییەکان بێنەسەر حوکم ئەوکاتە بارودۆخەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و ڕووسیا بە هەزاران کیلۆمەتری ئۆکرانیا داگیردەکات، لە دیدی ئۆکرانیەکانەوە ترامپ پەیوەندی باشی هەیە لەگەڵ پۆتن.
ڕووسیا کۆمەڵگەیەکی زۆر داخراوە کە خەڵک دەبینرێت لە مۆسکۆ و لەگەڵ سیاسەتمەداران قسە دەکرێت هەموو جارێک (سەدام) دێتەوە بیرم چونکە هیچ کەس ناتوانێت باسی هیچ شتێک بکات، ڕووسەکان نایەنەوێت زۆر باسی ئەم بابەتی شەڕ بکەن، بەڵام زۆربەی زۆری دژی شەڕە و ناڕازیبوون هەیە، ئەگەر سەیری ئابوری ڕووسیا بکەین هەتا ئەمڕۆش ڕۆبی ڕووسی بە بەهێزی ماوەتەوە .
ئەم شەڕە جیهانگیری هەڵوەشاندەوە و هەیمەنەی خۆرئاوا و هەیمەنەی ئەمەریکای لەسەر جیهان هەڵوەشاندەوە کە بەدڵنیاییەوە مەبەستی ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی بووە.
ئەمەریکاییەکان بینیان ئەم سیستەمە جیهانگیریانەی کە خۆیان دایانناوە خەرجیەکی زۆری دەوێت لەدوای ساڵی 2003 وە لە دوای شەڕی عێراقەوە خەڵکێکی زۆر لە ئەمەریکا وایدادەنێت کە سەرکەوتوو نەبوون لە سیاسەتی دەرەکی و لەسیستەمی جیهانگیری لە هەمانکاتدا وڵاتی زۆر هەیە لەوانە چین و هیندستان باشوری ئەفەریکا دەیەوێت خۆی لە هەیمەنە و جیهانگیری دەربکات ئیتر جبهان بەرەو فرە جەمسەریی تر دەچێت لەدوای شەڕی ئۆکرانیا، ناکۆکی ڕووسی و ئەمەریکی بەهێزترە چونکە ناکۆکی بەرژەوەندییە.
دکتۆر حەسەن ئەحمەد موستەفا:
کاتێک تەماشای ڕەوتی ڕووداوەکان دەکەین دەبینین کە ئەم جەنگە جەنگێکی ئاڵۆزە بەڵام ئەم هێرشەی دوایی ئۆکرانیا بوو بۆ سەر ڕووسیا کە هەزار کیلۆمەترێکی گرتووە تۆزێک ڕوونی پێبەخشی، ئێستا 108 هەزار و 500 کیلۆمەتری خاکی ئۆکرانیا لەدەستی (پۆتن) دایە
ئۆکرانیا نزیکەی 37 کیلۆمەتر خاکیان گرتووە سێ پردی سەرەکیان تەقاندووەتەوە و چەند شتێکی زۆر گرنگ لەوێ هەیە بۆنموونە ڕێگایەکی سەرەکیە بۆ گەیاندنی لۆجستیکی سەربازیی هەروەها غازی سروشتی رووسیا کە لەوێوە دەگاتە ئۆکرانیا جگەلەوەش وزەی ئەتۆمی کارەبای ڕووسیا بەشی زۆری لەوێوە دابین دەکرێت .
زێلێنسکی لە قسەکانیان وادەردەکەوێت دەیەوێت ڕووسیا ناچار بکات دیلەکانیان لەگەڵ بگۆڕنەوە و زەوی بەرامبەر زەوی هەروەها ورەی ڕووسیا بڕوخێنن و ورەی خۆیان بەرز بکەنەوە.
لەدیدی خۆرهەڵاتی ئەوروپا جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا جەنگێکی ناوخۆییە خەریکە هەتا ڕادەیەک تێگەیشتنەکەی دەگۆڕدرێت بە جەنگی ناوخۆیی خۆرهەڵاتی ئەوروپا کە پێشڕەویەکی تر کراوە لەدوای جەنگی جیهانی دووەم کە پێیان دەڵێن (نازییە نوێیەکان) ئەمە جەنگەکە هەندێک پێش دەخات.
ئێستا بەڕێوەبردنی ئەم جەنگە زۆر سەخت بووە بۆ ئۆکرانیا، خەریکە لە جەنگی ئۆکرانیەکان دەردەچێت بۆ نموونە چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی هێرش بکرێت بۆ سەر هەرێمە تازەکە بەریتانیەکان کێشەیەکیان زەق کردەوە وتیان نابێت چەکی ئێمە بەکاربێت چونکە ئەوان دەیانزانی چەکە قورسەکانیان بەکاردێت.
لە کۆنتێکستی ڕووسیا دەوڵەتی ڕووسیادا هەموو جۆرە دەستکردنەوەیەک بە ئەتۆمیشەوە ڕێگەی پێدراوە بەڵام هەرکەسێک چەکیکی ئەتۆم بەکاربهێنێت خۆی لەناودەبات بۆیە ئێستا ڕووسیا وەک ئەوەی چەکی ئەتۆمی نەبێت وایە.
ڕووسیا ناتوانێت دەست بۆ چەکی ئەتۆمی ببات لە جەنگی لەگەڵ ئۆکرانیادا ناتوانرێت وەک خاڵێکی یەکلاکەرەوە بەکاربهێنرێت، ئەوەی دەبینرێت خەریکە جەنگەکە ڕووەکانی ئاشکراتر دەبێت، خۆرئاواییەکان ڕووسیایان لە جەنگێکەوە گلاندووە کە هەر ئەوروپای ڕۆژهەڵات خۆی زیان دەکات و هەموو وڵاتانی ناتۆ تێیدا براوەن .
زێلێنسکی خۆی ئەو هێزەی نییە و ئۆکرانیا ئەو بوێرەی نەبوو بچێتە سەر ڕووسیا ئەگەر وڵاتانی خۆرئاوای لەپشت نەبێت، ئەگەر ئێستا سەیری ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکا و خۆرئاوا بکەین هەموویان هانی ڕووسیا دەدەن و توڕەی دەکەن کە هێرشێکی گەورە بکەن بۆشیان گرنگ نییە ئۆکرانیا بشکێت بەڵام ڕووسیا لە جەنگێکی پارتیزانیەوە بگلێنن و ئەزموونی ئەفغانستانی بۆ دووبارە بکەنەوە.
دەیانەوێت کە ڕووسیا بکەوێتە ناو ئۆکرانیا و دوچاری جەنگێکی درێژخایەنی پارتیزانی ببێتەوە بەڵام ڕووسیاش بە ئارامی مامەڵە دەکات، دەزگای ئاسایشی گشتی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئیستفزاێکی سەربازیمان بەرامبەر کراوە ئیتر خەریکە جەنگەکە ناوی لێدەنێت.