Accessibility links

ناسا دەڵێت تەنێک بە خێرایی زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە واڵاییدا دەڕوات


ئاژانسی ئەمەریکا بۆ واڵایی (ناسا) دەڵێت زانایانی تێبینی تەنێکیان کردووە لە واڵایی کە بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر دەجوڵێت بە شێوەیەک لە کاتژمێرێکدا نزیکە ملیۆنێک و 609 هەزار و 344 کیلۆمەتر دەبڕێت.

زانایان دەڵێن تەنەکە بە دووری 400 ساڵی تیشکی لە زەویەوە بیندراوە.

تیشک بە خێرایی 300 هەزار کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا دەڕوات و هەر ساڵێکی تیشکی یەکسانە بە دوری نزیکەی 9.461 تریلیۆن کیلۆمەتر. هەروەها، تیشک لە ماوەی چرکەیەکدا دەتوانێت زیاتر لە حەوت جار بەدەوری زەویدا بخولێتەوە.

مارتن کاباتنیک، یەکێک لە زاناکانی ناسا، سەبارەت بە دۆزینەوەی ئەم تەنە، بە ماڵپەڕی ناسای گوتووە، "ناتوانم ئاستی جۆش و خرۆشیم پێناسە بکەم. کاتێک یەکەمجار بینیم بەو خێراییە دەجوڵێتەوە، دڵنیابووم لەوەی ئەم تەنە پێشتر تۆمارکراوە."

ناسا دەڵێت هەتا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە ئەم تەنە چییە، بەڵام ئەگەرێکی زۆری هەیە "قەزەمی قاوەیی" بێت.

ئاژانسی ناسا دەڵێت زانایانی هەتا ئێستا زیاتر لە 4 هەزار قەزەمی قاوەییان دۆزیوەتەوە، کە بەو ئەستێرانە دەگوترێت قەبارەیان زیاترە لە هەسارە بەڵام بارستەیان کەمترە لەوەی بتوانن بەردەوامی بە یەکگرتنی ئەتۆمی لە چەقەکەیان بدەن.

XS
SM
MD
LG