Accessibility links

بەهۆی تەقەکردن لە خوێندنگایەکی بۆسنیا سێ کەس دەکوژرێن


پۆلیسی بۆسنیا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە لە خوێندنگایەکی ئامادەیی لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، سێ کارمەند لەلایەن هاوکارێکیانەوە تەقەیان لێکرا و کوژراون و پاشانیش هێرشبەرەکە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە، ڕووداوەکە لە نزیکەی کاتژمێر دەی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی لە لە شاری سانسکی مۆست ڕوویداوە لەکاتێکدا مامۆستایان بۆ ئامادەکردنی ساڵی داهاتووی خوێندن کۆبوونەتەوە و هیچ خوێندکارێک ئامادە نەبووە.

ئەم توندوتیژییە دوای چەندین کوشتنی بە کۆمەڵە لە وڵاتانی دیکەی باڵکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لەنێویاندا هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی کە لە ساڵی 2023 سەربیایان هەژاند.

عەدنان بێگانۆڤیچ، وتەبێژی پۆلیس بە ڕادیۆی نیشتمانیی ڕاگەیاندووە، "ئەم پیاوە چەکی سەربازی کە تفەنگێکی ئۆتۆماتیکی بووە بەکارهێناوە بۆ کوشتنی سێ کارمەندی قوتابخانە و هەوڵی کوشتنی خۆی داوە".

بێگانۆڤیچ ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و سکرتێرێک و مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزی کوژراون.

هەروەها گوتوشیەتی هێرشبەرەکە بە سەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری بەنجە لوکا لە باکوور.

پۆلیس هیچ هۆکارێکی هێرشەکەی نەخستەڕوو، میدیاکان دەڵێن ئەو کەسە کارمەندی پاککردنەوە بووەو ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی سزادان کرابوو.

ساڵی ڕابردوو خۆپیشاندانی جەماوەری لە سربیا سەریهەڵدا، دوای ئەوەی لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا 19 کەس کوژران، کە 10 کەسیان لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری بەلگراد کوژران.

سربیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ڕێژەی دانیشتوانی دەمانچەیان هەیە. بەگوێرەی پڕۆژەی ڕاپرسی چەکی سووک، بۆ هەر 100 هاووڵاتی مەدەنی 39 کەسیان خاوەن دەمانچەن.

تەقەکردنەکان ناڕەزایەتی دژ بە حکومەتی بەدوای خۆیدا هێنا لەکاتێکدا دەیان هەزار کەس داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی باڵا و کۆتاییهێنان بە شکۆمەندکردنی توندوتیژی و کولتوری چەتەکان دەکرد.

چەکدارێکیش لە مانگی حەوتدا پێنج دانیشتووی نۆرینگەیەکی کرواتیا و کارمەندێکی کوشت، ئەمەش یەکێکە لە خراپترین تەقەکردنەکانی وڵاتەکە لە دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە ساڵی 1991وە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG