Accessibility links

زانایان دەڵێن خولانەوەی زەوی هێواش دەبێتەوە و لە ڕابردوودا ڕۆژێک 22 کاتژمێر بووە


زانایانی چوار وڵات لە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشدا گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی کە خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا بەرەو هێواشبوونەوە دەچێت و لە ماوەی 400 ملۆن ساڵدا ڕۆژەکانی زەوی بە ڕێژەی 2.2 درێژتر بوونەتەوە.

کۆمەڵێک زانا لە فەڕەنسا و ئیرلەندا و چین و ئەڵمانیا لە توێژینەوەکەیاندا سەیری مێژووی خولانەوەی زەوییان کردووە لە نێوان 650 ملیۆن ساڵ بۆ 240 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.

زاناکان پشتیانبەستووە بە لێکۆڵینەوە لە بەرد و پاشماوە بەبەردبووەکانی زەریا کە لە ڕێگەی تۆماری ئاستی هێزی شەپۆلەکانی ئاو لەوکاتەدا مێژووی خولانەوەی زەوییان تێدایە.

لێکۆڵینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی لە ماوەی ئەو 400 ملیۆن ساڵەدا دوری نێوان زەوی و مانگ نزیکەی 20 هەزار کیلۆمەتر زیادیکردووە و درێژی ڕۆژەکانی زەوی بەڕێژەی 2.2 کاتژمێر زیادیکردووە.

زاناکان دەڵێن هێواشبوونەوەی زەوی بەردەوامە بەڵام بەشێوەیەکی کەمتر.

ئەندامانی توێژینەوەکە بەردەوامدەبن لە کارەکانیان بەو هیوایەی بتوانن بە وردبوونەوەی زیاتر لە خولانەوەی زەوی بتوانن باشتر لە ڕووداوە گەورەکانی ژینگە تێبگەن.

XS
SM
MD
LG