Accessibility links

لێکۆڵینەوەیەک: درەخت و سەوزایی لە گەڕەکەکان بڕوێنن بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشی دڵ


دیمەنی سەوزایی لە هەواری شاری سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لە بیابان بوونی شارەکە. وێنەکە 10-7-2024 لە لایەن شوان نەوزادەوە گیراوە.
دیمەنی سەوزایی لە هەواری شاری سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لە بیابان بوونی شارەکە. وێنەکە 10-7-2024 لە لایەن شوان نەوزادەوە گیراوە.

لێکۆڵینەوەیەکی ئەمەریکایی دەریخستووە ئەو کەسانەی لەو گەڕەکانەدا نیشتەجێن کە بڕێکی زۆر سەوزایی و دارودرەختیان تێدا هەیە مەترسی نەخۆشی دڵ و شەکرە و شێرپەنجە لەسەریان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە بەبەراورد بەو کەسانەی لە گەڕەکی بێ سەوزاییدا دەژین.

کۆمەڵێک شارەزا لە زانکۆی ڵویسڤێلی ویلایەتی کەنتاکی هەستاون بە چاودێری تەندروستی 750 کەس کە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 75 ساڵدایە و لە شەش گەڕەکی هەژار نیشین و چینی ناوەڕاستی باشوری ڵویسڤێڵ دەژین.

لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2022، شارەزاکان نزیکەی 8 هەزار و 500 داری جۆراوجۆریان لەو گەڕەکانە چاندووە و پاشان تەندرووسی کەسەکانیان بەراورد کردووە لە نێوان پێش و دوای ڕواندنی دارەکان.

سەرپەرشتیاری لێکۆڵێنەوەکە، ئارونی بهاتناگار، دەڵێت ئەنجامەکان دەریخستووە کە ڕواندنی سەوزایی لە ناوچەکە ئەگەری مەترسی نەخۆشی دڵی بە ڕێژەی 13% کەمکردووەتەوە و هەمان کاریگەری وەرزشێکی بەردەوامی هەبووە لەسەر جەستەی دانیشتوانی.

پیتەر جەیمس، بەڕێوبەری سەرنتەری تەندروستی ژینگەیی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا، سەبارە بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە پێگەی هەواڵی ئێن بی سی ڕاگەیاند، "پەیامی ئەم لێکۆڵینەوەیە بۆ ئێمە ئەوەیە سروشتی پاک تەنها خزمەتگوزارییەکی زیادە نییە و سەوزایی تەنها بۆ دەوڵەمەندەکان نەبێت، بەڵکو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ ئێمەی مرۆڤ."

XS
SM
MD
LG