Accessibility links

مێرمنداڵێکی 16 ساڵ لەسەر "جنێودان" بە ئەردۆغان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و گەشتکردنی لێ قەدەغە دەکرێت


بە تۆمەتی ئەوەی لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی تورکیا سوکایەتی کردووە بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵان لە شاری ئیستانبوڵ ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی بیرگوون، مێرمنداڵەکە خەڵکی ئیستانبوڵە و داواکاری گشتی بەوە تۆمەتباری کردووە مانگی پێنجی ئەمساڵ لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلی ئەردۆغان جنێوی داوە.

مێرمنداڵەکە گوتویەتی بەهۆی خێرایی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەکان ترساوە و بە ڕۆژنامەکەی وتووە، "نەمدەزانی بەرپرسێکی حکومەت، لەنێوانیان سەرۆک، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە. سوکایەتیم بە سەرۆککۆمار و هیچ بەرپرسێکی حکومی نەکردووە. من خوێندکارێکی ئامادەییم و هەرگیز هیچ تاوانێکم نەکردووە. کاردانەوەکەم بە هەڵە لێکدراوەتەوە بەهۆی ئەو ترسەی لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکان دووچاری بووم. من جنێوم نەدا، تەنها ترسام و بەهۆیەوە کاردانەوەم هەبوو."

ڕۆژنامەی بیرگوون دەڵێت دادگای ئیسانبوڵ مێرمنداڵەکەی ئازادکردووە، بەڵام بە چەند مەرجێک، لەوانە قەدەغەکردنی گەشتی دەرەکی و هەروەها پەیوەستکردنی بە سەردانی هەفتانەی بۆ بنکەی پۆلیس.

پەڕاوی تۆمەتبارکردنی مێرمنداڵەکە ئەم مانگە ئامادەکراوە و داواکاری گشتی داوای سزادانی دەکات بە تۆمەتی "سوکایەتی کردن بە سەرۆک."

XS
SM
MD
LG