Accessibility links

لە قامشلۆ ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەتەقێتەوە


دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بە کاتی قامیشلۆ، ئۆتۆمێلێکی سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گرتووخانەی ئوم فورسان تەقییەوە.

ئەو زیندانەی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارەکە، ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی کاتییە و سەر بە دادگایە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری تەقینەوەکە ڕانەگەیەندراوە نەکراوە، کە ئایا بەهۆی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بووە، یان بە بەهۆی مینەوە بووە.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسێک کوژراوە، کە تا ئێستا ناسنامەکەی دەستنیشان نەکراوە.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤیش ئاماژەی بە کوژرانی سەرکردەیەکی هێزکانی ئاسایشی ناوخۆ کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشیش بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و هۆکار و ئامانجی تەقینەوەکە ئاشکرا دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا هێرشەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەرەپێداوە و پێگە و ئۆتۆمبێلەکانی کردووەتە ئامانج، بەتایبەتی لە لادێکانی دەوروبەری حەسەکە.

XS
SM
MD
LG