Accessibility links

تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە ئەمەریکا کوژرا و برینداری لێدەکەوێتەوە


پۆلیس و ئەمبولانسەکان بەپەلە ڕۆژی چوارشەممە گەیشتتنە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمەریکا دوای ئەوەی هەواڵی تەقەکردن لە نو قوتابخانەکە ڕاگەیەندرا. بەرپرسان دەڵێن زیانی گیانی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی MSNBC، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون و بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

کەناڵی سی ئێن ئێن دەڵێت گومانبارێک دەستگیرکراوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی گومانبارەکەی ڕانەگەیاندووە.

ڕووداوەکە لە قوتابخانەی ئامادەیی ئەپالاچی لە بارۆ کاونتی لە ویلایەتی جۆرجیا لە دەرەوەی شاری ئەتلانتا ڕوویداوە.

XS
SM
MD
LG