Accessibility links

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە شارباژێر ئۆتۆمبێڵیک دەکاتە ئامانج


پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە شارباژێڕ کردووەتە ئامانج و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ئۆتۆمبێلە سی کەسی تیدا بووە.

ڕووداوەکە لە ناحیەی زەلانی سەر بە قەزای چوارتا بووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام لە ڕابردوودا هێرشی هاوشێوە لەلایەن تورکیاوە ئەنجام داراوە.

ڕۆژی پێنجشەممەش لە هێرشێکی تری فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کە دەگوترێت لەلایەن تورکیاوە بووە سێ کەس لە شارۆچکەی خەلەکانی پارێزگای سلێمانی گیانیان لە دەستدا. هەر سێ کەسەکە ئەندامی یەک خێزان بوون و دوانیان منداڵ بوون.

XS
SM
MD
LG