Accessibility links

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆکی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق چییان گوت؟


مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، زیاتر لە دەیان ڕێککەوتن لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق واژۆ کراوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هاوبەشەدا کاتێک شانبەشانی محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاوەستابوو، پزیشکیان گوتی چواردە یاداشتی هاوکاری لە نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا کە خاڵی دەستپێکی فراوانکردنی هاوکارییەکانە.

هەروەها وتیشی لەگەڵ میواندارە عێراقییەکەیدا "پلانی ستراتیژی و درێژخایەن"یان تاوتوێ کردووە کە دەبێتە هۆی هاوکاری زیاتری نێوان هەردوو وڵات".

گوتیشی"ئەگەر پێکەوە بین، خۆمان لە کەوتنە ناو ئاگرەکە بەدوور دەگرین".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە هەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "هاوبەشی لەگەڵ تاران پایەیەکی بنەڕەتی خواستەکانی گەلی عێراق و ئێرانە و پەیوەندییەکانمان مێژوی، بەهێز و دێرینن".

ئاماژەی بەوەشكرد، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن لە سنوری عێراقەوە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئێران و هێرش بكاتە سەر ئەو وڵاتە.

گوتیشی "سەقامگیری ناوچەکە لە مەترسیدایە بەهۆی دەستدرێژییەکانی سەر غەززەوە، هەردو حکومەتی ئێران و عێراق لەگەڵ ئەوە نین گرژییەکانی ناوچەکە و شەڕ فراوان بێت".

سەرۆکی نوێی ئێران بەڵێنیشی دا پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بکاتە ئەولەویەتەکانی ئێران لەکاتێکدا هەوڵدەدات گۆشەگیریی نێودەوڵەتی ئێران سووک بکات و کاریگەریی سزاکانی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لەسەر ئابووری وڵاتەکەی کەمبکاتەوە.

XS
SM
MD
LG