Accessibility links

بە بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم بارەگای بەرەی گەل لە هەڵەبجە دادەخرێت


بارەگای بەرەی گەل لە هەڵەبجە
بارەگای بەرەی گەل لە هەڵەبجە

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژراندن لە هەرێمی کوردستان، بارەگای بەرەی گەل لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە لە پارێزگای هەڵەبجە داخرا و بەرپرسانی بارەگەکەش دەڵێن، ئێمە مۆڵەتمان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێم هەیە، بەڵام سەرجەمی ڕێکارەکانی کردنەوەی بارەگاکەمان تەواو نەکردووە.

ڕۆژی چوارشەمە 11 ی 9 ی 2024 هێزێکی یاریدەدەریەتی ئاسایشی شارەزوور، بە فەرمانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بارەگای بەرەی گەلیان بەهۆکاری "تەواونەکردنی رێکارە ئیداریەکان و نەبوونی مۆڵەت" بە قوفڵ و زنجیر دەرگای بارەگاکەیان داخست، بەرپرسانی بارەگاکەش دەڵێن، ئەمڕۆ دەرگای بارەگاکەیان دەکەنەوە و رێکارەکان تا پێش دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تەواودەکەن.

جەبار نەجیب نامدار سەرپەرشتیاری بارەگای بەرەی گەل لە پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ئێمە پێش ئەوەی ئاسایش بێت بۆ بارەگاکەمان، هەماهەنگیمان هەبووە، هەندێک ڕێکارهەبە بۆکردنەوەی بارەگا کردومانە و هەندێکی ماوە، لەبەر ئەوەی هەڵەبجە پارێزگایە، پێمان وتراوە، کردنەوەی بارەگا وەک شوێنەکای دیکە نییە،ئەبێت لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە کارەکانتان بکەن، داخستنەکەش بە هەماهەنگی بووە و ئێمەش تا ئێستا بارەگاکەمان بە ڕەسمی نەکردووەتەوە."

دەرگای بارەگای بەرەی گەل لە هەڵەبجە، پاش داخستنی
دەرگای بارەگای بەرەی گەل لە هەڵەبجە، پاش داخستنی

جەبار نەجیب نامدار ووتیشی، "وەک مۆڵەت نەمان بووە، نوسراوێکمان بە ئاسایشی شارەزوور داوە کە ئەم شوێنە بارەگای بەرەی گەلە لە داهاتوودا، هۆکاری ئەم رووداوەش دەرچوونی رێنماییەکە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە کە دەبێت لیستە نوێییەکان ،ڕێکارەکان بگرنە بەر، ڕێکەوتووین ئەمڕۆ دەرگای بارەگاکە دەکەینەوە و پاسەوانیشی بۆ دادەنێین."

دەنگی ئەمەریکا پەیوەندیکرد بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورەوە بۆ وەرگرتی زانیاری لەسەر رووداوەکە، بەڵام هیچ لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیان نەدا.

بڕیارە ڕۆژی دووشەمە 16ی 9ی 2024 بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

بە گوێرەی بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بڕیارە ڕۆژی 20ی مانگی 10ی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەبچێت، کە بەپێی تۆمارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، زیاتر لە سێ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانی و کاندیدی سەربەخۆ، هەوڵی بە دەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00

XS
SM
MD
LG