بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی شەشهەمی پەرلەمانی کوردستان، 368 ژن لە کۆی 1191 کەس خۆیان لە سەرجەم بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کاندید کردووە بۆ کێبەڕکێ بەدەستھێنانی 100 کوردسی پەرەلمان کە %30 ئەو کورسیانە تایبەتکراون بۆ ژنان.
بە پێی یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 1992 ی هەموارکراوەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان وڕێنمایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سیستەمی دابەشکردن و گۆڕینی کورسی ژمارە 9ی ساڵی 2024 و مادەی سێ، بڕگەی سێهەم، پێویستە 30 کورسی پەرلەمانی بۆژنانی کاندید بێت، بۆئەوانەی کە دەنگی پێویست دەهێنن یان دەنگەکانیان ناگاتە ئاستی بەدەستهێنانی کورسییەکی پەرلەمان.
ئارام جەمال سەرۆکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیان، " لە مادەی 36 لە یاسای هەموارکراوەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، پرسی کۆتای ژنان بە رێژەی %30 دیاری کراوە، بەو واتایەی کاتێک لیستێک ناوی کانیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆن دەکات، دەبێت لە نێوان سێ کاندیدی پیاو یەکێیان ژنبێت، ئەگەر 9 کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت دەبێت سێ کورسیان بۆ ژنان بێت ئەگەر دەریش نەچووبن، کە بە سیستەمی باشترین نەبراوە ناودەبرێت کە دەچتە جێگەی خراپترین نەبراوەی پیاو."
ئارام جەمال وتیشی، " ئەگەر لە بازنەیەکی هەڵبژارنیشدا ژنێک بە دەنگی خۆی دەرچوو، ئەوا هەر سی کورسی پەرلەمانی بۆژنان دانراوە، کە ئەمەش پەیوەندیدارە بە سیستەمی هەڵبژاردن و دەبوو، ئەمە بخرایەتە دەرەوەی کۆتا، بەڵام ئەمە نەکراوە، کە سیستەمەکە نوێنەرایەتی ڕێژەییە."
کورسی کۆتای ژنان پاڵپشت بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڕیاری ژمارە 15 لە ساڵی 1990 و کۆنگرەی ژنانی جیهانی پەکین لە ساڵی 1995 داوای کردووە رێژەی ژنان لە پەرلەمانەکان 30% کەمتر نەبێت.
هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش بووە کە 368 کانیدی ژن خۆیان بۆ 30 کورسی پەرلەمان کاندید کردووە، بەجۆرێک 118 کاندید لە هەولێر و 162 کاندید لە سلێمانی و 66 کاندید لە دهۆک و 22 کاندید لە هەڵەبجە هەن.
ڕۆشنا جەمیل کانید لە بەرەی گەل لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، من وەک ژنێک هاتووم بۆ کێ بەڕکێ هەموو کانیدەکان بێ جیاوازی ڕەگەز و خۆم بۆ کۆتا دانەناوە وەک باوڕ، پێم وایە کۆتا چارەسەرێکی ناوەندیە، لای هەموان ڕوونە تا ساڵی 2005 ژن کانید نەبووە بۆ پەرلەمان لەعێراق و لە گۆڕەپانی سیاسیدا."
ئەو کانیدە ژنە وتیشی، " نابێت ژنان بۆ هەمیشە پشت بە کۆتا ببەستن، چونکە ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت لایەنە سیاسیەکان ژنان بۆ کورسی زیاتر کانید دەکەن، پێویستە بڕۆنە کێ بەڕکێ وە، داوامان لە دەنگدەرەکان ئەوەیە گومانیان لە توانای ژنان نەبێت، چونکە دەیان ژن هەن کە توانایان زیاترە لە پیاو."
لە بازنەی هەڵەبجەی هەڵبژاردن، لایەنە بەهێزەکانی بازنەکە، جگە لە سەرۆکی لیستەکانیان کە پیاون چاویان لەوەیە، کۆتایی ژنانیش بەم سیستەمە بەدەست بهێنن، کە سێ کورسی پەرلەمانی لە بازنەکەدا هەیە، یەکێک لە کورسیەکان بۆ کاندیدی ژنانە.
حەیدەر نیعمەت لێپسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی شارەزووی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" ئێمە شەش کانیدمان هەیە کە دوانیان ژنن، دەمانەوێت هەلیان بۆ بڕەخسێنین و چاومان لەوەیە کە هەرسێ کورسیەکەی پەرلەمان ببەینەوە و گرنگی زیاترمان بۆ کانیدە ژنەکانە کە خۆیان بە توانای خۆیان کورسی بەدەستبهێنن."
حەیدەر نیعمەت وتیشی، " لەوسێ کورسیەی لە بازنەی هەڵەبجە هەیە یەکێیان بۆ ژنانە، ئەگەری سێ پیاوی کانید دەرچوون ئەوا دەنگی سێهەمی پیاوەکە دەدرێتە ئەو کانیدە ژنەی کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە لە پرۆسەکەدا."
لە عێراقدا بەپێی بڕگەی چوارەم لە ماددەی 49 ی دەستووری عێراق و ماددەی 11 ی یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2005 ی ئەنجوومەنی نوێنەران، رێژەی 25% دانراوە بۆ کۆتای ژنان لە کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش لە رێزبەندی ژمارە 59ی پەرلەمانەکانی پابەند بە کۆنگرەی پەکین دێت کە %30 بە یاسا بۆ کۆتای ژنان دیاری کردووە.