Accessibility links

ئێران هێرشی موشەکی دەکاتە سەر ئیسڕائیل


ڕۆژی سێشەممە ئێران هێرشێکی موشەکی باڵیستیکی گەورەی کردە سەر ئیسڕائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک لە هەڵمەتەکەی ئیسڕائیل دژی حزبوڵای هاوپەیمانی ئێران لە لوبنان.

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئیسڕائیل لێدرا و دەنگی تەقینەوە بیستراوە لە ئۆرشەلیم و دۆڵی ڕووباری ئوردن، ئیسڕائیلییەکانیش پەنایان بردە بەر پەناگەکان.

سوپای پاسدارانی ئێران وتی ئێران دەیان هەزاران موشەکی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کردووە و ئەگەر ئیسڕائیل وەڵامی تاران بداتەوە ئەوا " ڕووبەڕووی هێرشی توندتر دەبێتەوە."

دواتر بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ڕۆیتەرزی وت بڕیاری ئەنجامدانی هێرشی موشەکی بۆ سەر ئیسڕائیل لەلایەن ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئییەوە بووە. بەرپرسەکە وتی خامنەئی لە شوێنێکی پارێزراودایە.

سوپای ئیسڕائیل وتی ئاسمانی وڵاتەکەی دوابەدوای هێرشەکەی ئێران داخستووە.

پەیامنێرانی ڕۆیتەرز دەڵێن موشەکییان بینیوە لە ئاسمانی ئوردن خراونەتە خوارەوە. ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیل وتی زیاتر لە 200 موشەک لە ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسڕائیل کراون.

لە واشنتن سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی ئەمەریکا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی ئیسڕائیل لە بەرگریکردن لە خۆی دژی هێرشەکانی ئێران.

بایدن سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرس و تیمی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی وتی " باسمان لەوە کرد چۆن ئەمەریکا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی ئیسڕائیل لە بەرگریکردن لە خۆی دژی ئەم هێرشانە و پاراستنی ئەمەریکاییەکان لە ناوچەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG