Accessibility links

دۆزینەوەی زیاتر لە 160 هەزار ڤایرۆسی نوێ بە یارمەتی ژیریی دەستکرد


زانایان دەڵێن توانیویانە بە یارمەتی ژیریی دەستکرد 161979 ڤایرۆسی RNA کە لە 180 گروپی سەرەکی پێکهاتوون بە یارمەتی ژیریی دەستکرد بدۆزنەوە. دەشڵێن بەم ڕێگەیە دەتوانن ملیۆنان ڤایرۆسی دیکە بدۆزنەوە.

ئەم کارە بێ وێنەیە، لەلایەن تیمێک لە زانا و توێژەرانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە وە تەواوی توێژینەوەکە لە ماڵپەڕی cell بڵاوکراوەتەوە.

پرۆفیسۆر ئێدواردز هۆڵمز لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی سیدنی ئوسترالیا، لەم کارە بەشدارە و دەڵێت ئەم تەکنۆلۆجیایە پەردەیەکی لەسەر بەشێکی شاراوەی ژیان لەسەر زەوی لادا. دەشڵێت دۆزینەوەی ئەم ژمارە زۆرە لە ڤایرۆسەکانی RNA بە یەک جار، کارێکی سەرسوڕهێنەرە، بەو پێـیەی ڕێگە خۆشدەکات بۆ دۆزینەوەی ملیۆنان ڤایرۆسی دیکە و هەروەها دەتوانرێت هەر بەم ڕێگەیە بەکتریا و مشەخۆری نوێ بدۆزرێنەوە.

دکتۆر ژاو ڕۆنگ لی، کە لە تاقیکەی ئاپسارای کۆمپانیای عەلی بابای چینی کاردەکات و لەم کارەدا بەشدارە، دەڵێت بەشی زۆری کارەکە بە LucaProt کراوە کە تەکنۆلۆجیایەکی نوێی ژیریی دەستکردە بۆ زانستی ڤایرۆس کە بوار دەدات بە ئاسانتر کۆدی زنجیرە بیولۆجییەکانی ڤایرۆسەکان بکرێنەوە.

زاناکان دەڵێن LucaProt زۆر وردە لە ئەنجامەکانیدا و ڕێژەی هەڵەی بە دیوی ئەرێنی 0.014%ە و بە دیوی نەرێنی 1.72%ە.

دەشڵێن بەشی زۆری ڤایرۆسەکان لە هەوا و کانییە گەرمەکان دۆزراونەتەوە.

سەرچاوە/ ماڵپەڕی سێڵ

XS
SM
MD
LG